پارێزگاری سلێمانی: بە توندی سەركۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەكەین

11:55 - 2023-09-19
کوردستان
262 جار خوێندراوەتەوە

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە پەیامێكدا بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، بە توندی سەركۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەكات كە كرانەسەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت، بارەگای كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لە هەولێر و هەموو ئەو سنوربەزاندن و پەلاماردانانەی لە رابردوودا كراونەتەسەر هەرێمی كوردستان.
پارێزگاری سلێمانی، داوا لە وڵاتانی ناوچەكە دەكات رێز لە سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان و عیراق بگرن، داواش لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ و هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكات وڵاتەكەمان لە هەر ململانێیەكی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەدووربگرن و شكۆ و سەروەریی وڵات، بپارێزن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان