عیراق پێویستی بە سێ ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون هەیە

02:57 - 2023-09-19
عیراق
510 جار خوێندراوەتەوە


سادق فەرتوسی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی عیراق ئاشكرایكرد، وڵاتەكەیان بەدەست كەمی یەكەكانی نیشتەجێبوونەوە دەناڵێنێت و زیاتر لە سێ ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوونیان پێویستە.
وتیشی، دیزاینی زیاتر لە 350 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون پەسەندكراوە، بەڵام ئەو پڕۆژانەی كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە جێبەجێ دەكرێن تەنها 50% پێویستی راستەقینە پڕدەكەنەوە لەبەر رۆشنایی زیادبوونی گەشەی دانیشتوان.
بەوتەی فەرتوسی، لەپڕۆسەی داڕشتنی ستراتیژی جێبەجێكردنی پڕۆگرامی حكومی كە تیشك دەخرێتەسەر كەرتی نیشتەجێبوون،  تاكو  ساڵی 2030 بەلایەنی كەمەوە یەك ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون لە بەغدا و پارێزگاكان دابین دەكەن.

سەرچاوە: جریدە الصباح

بابەتە پەیوەندیدارەکان