سەرۆک بافڵ لە بەغدا لەگەڵ نوری مالکی کۆبۆوە

02:26 - 2023-09-20
عیراق
648 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا چاویکەوت بە نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.
لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان، هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گفتوگۆی لەبارەوە کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناوی زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکاندا لەسەر بنەمای دەستوور بەشێوەیەک کە مافی هەموو لایەک پارێزراو بێت.
لە درێژەی دیدارەکەدا هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت ئیدانەکرا و داواکرا حکومەتی عیراق ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی رابپەڕێنێت، سنوور بۆ پێشێلکارییەکان دابنێت و هیچ پاساوێک بۆ بەزاندنی ئاسمان و خاکی وڵات نەمێنێت.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە مووچە و قووتی خەڵکی هەرێمی کوردستان و پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد و رایگەیاند، دەبێت چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان و دوورخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران لەکێشە سیاسییەکان کاری لە پێشینەی هەموومان بێت و چیتر هاووڵاتییانمان لە دڵەڕاوێکدا نەمێننەوە. لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە سەرۆک بافڵ وتی، هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان شایەنی هەموو رێز و وەفادارییەکن، بەپارێزگابوونیشی دەبێت خەمی هەوان بێت و داواکارم هەموو لایەنەکان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان