شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ بۆكان جاف: پشتیوانی پڕۆژە و كارەكانت دەبم

08:47 - 2022-05-18
کوردستان
398 جار خوێندراوەتەوە

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پێشوازیی لە بۆكان جاف كرد و پشتیوانی بۆ پڕۆژە و كارەكانی دووپاتكردەوە.
خاتوو شاناز، لەپاڵ پیرۆزبایی لە بۆكان جاف (ئەو گەنجەی توانی شێوەزاری سۆرانی زمانی كوردی بۆ سیستمی وەرگێڕانی ئەلیكترۆنی لە گووگڵدا زیادبكات، وتی: سەركەوتنی پڕۆژەكەت مایەی شانازیی هەمووانە، «پشتیوانی پڕۆژە و كارەكانت دەبم».
لای خۆیەوە، بۆكان جاف، سوپاسی پشتیوانی و بەسەركردنەوە و هەڵوێستی دڵسۆزانەی خاتوو شاناز-ی كرد و رایگەیاند: پاڵپشتییەكانت هاندەرێكی زۆرباش دەبێت تا بتوانین وەك گەنجان لەو پڕۆژە و بیرۆكانەی هەمانە بەردەوامبین و ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەستبهێنین.

#شاناز ئیبراهیم

بابەتە پەیوەندیدارەکان