سه‌دیق سه‌عید رواندزی
له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، هه‌ركاتێك باسی جوانی ده‌كه‌ین، یه‌كڕاست خه‌یاڵمان بۆ روخسارێكی جوان و دیوی ده‌ره‌وه‌ی شته‌كان ده‌چێت، كه چه‌ند حوان و سه‌رنجڕاكێشن و گه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕۆكمان به‌لاوه جێی هه‌ڵوه‌سته نییه. ئه‌مه به‌گشتی بۆ بینینی شتێكی جوان له نێو ئێمه‌دا، بۆته مۆدێكی جه‌ماوه‌ری و میللی و لای زۆربه‌ی خه‌ڵكی وه‌هایه. به‌مه‌ش پێوه‌ری ئێمه بۆ جوان بینین و هه‌ڵسه‌نگاندنی جوانی هزر نییه، به‌ڵكو دڵ و هه‌ست و سۆز و رواله‌تگه‌راییه.
زۆرجار ده‌گوترێت جوانی مرۆڤه‌كان له كه‌سێتی و رۆح و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتار و د‌رك كردنیاندایه به ده‌وروبه‌ر، به‌ڵام ئه‌مه له نێو ئێمه‌دا، پێوه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی نییه به‌ڵكو به‌لای زۆرینه‌ی كچانه‌وه ئه‌وه گرنگه، كوڕێك چه‌ند روخسارێكی جوانی هه‌یه تا زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ بكات ئه‌گه‌ر بێ بڕوانامه و بێ كاریش بێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش. بێگومان هه‌ر كاتێك ئێمه جوانیمان له روخسار كورتكرده‌وه، ئه‌و كات له بری هه‌ڵسه‌نگاندنی جوانی هوشیاریانه‌ی جوانی و جیاكردنه‌وه‌ی جوان له ناشیرینی، ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه ته‌نها له روانگه‌یه‌كی رۆمانسییانه‌وه جوانی ده‌بینین. بێگومان ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه شته جوانه‌كان جێی سه‌رنجمان نه‌بن، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی جوانی به ته‌نها له روخسار و دیوی ده‌ره‌وه نه‌بینین. به هه‌زاران كه‌س هه‌ن، جوانیان له لووتكه‌دایه، به‌ڵام تووڕه و زمان درێژ و بێ ئه‌ته‌كێتن. هاوڕێیه‌كم پێی گوتم، جوانترین كوڕ لای ژنانی خۆرئاوا، ئه‌و كوڕه‌یه كه رۆشنبیره و بڕوانامه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر روخسارێكی زۆر ناشیرینیشی هه‌بێت، كه‌چی لای ئێمه به پێچه‌وانه‌وه‌یه، زه‌نگینی و جوان، هه‌ندێ جاریش ژیان له هه‌نده‌ران، خواستی ره‌گه‌زی مێن بۆ شووكردن.
جوانی چییه؟ ئایا یه‌ك پێناسه‌ی هه‌یه؟
جوانی چییه؟ جوانی له چیدایه؟ ئایا هه‌موومان وه‌ك یه‌ك جوانی ده‌بینن؟ ئایا ئاكاره‌كانی مرۆڤ جوانن یان رواڵه‌تی؟ كتێبی (زانستی جوانی) كه خوێنه‌وه‌یه‌كی سۆسۆیۆلۆژییه بۆ جوانی و ناشیرینیـی له باره‌ی جوانی و ره‌هه‌نده‌كانی، تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه و په‌یوه‌ندی جوانی به مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌دوێت. له ده‌سپێكی كتێبه‌كه‌دا، نووسه‌ر باس له پێناسه‌ی جوانی ده‌كات و روونی ده‌كاته‌وه كه جوانی ناچێته نێو پێناسه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه هه‌ر كاتێك پێناسه‌ی جوانی چییه وه‌ك پرسیارێك بكه‌ین، ده‌یان وه‌ڵام ئاماده‌ن، ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی كه جوانی بونیادێكی جێگیری نییه و به پێی تێگه‌یشتن و تێڕوانینی مرۆڤه‌كان، له كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان و ئاكار و ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییان ده‌گۆڕێت. به‌و مانایه‌ی ده‌شێ شتێك له ژاپۆن جوان بێت، به‌ڵام له كوردستان نا. نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زانستی جوانی به مانا مۆدێرنه‌كه‌ی لقێكه له فه‌لسه‌فه و له رووی زاراوه‌ییه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌ڵام خودی جوانی وه‌ك ماتریالێكی رووت، مێژوویه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه و ره‌گه‌كانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می گریكه‌كان، كه جوانیان وه‌ك به‌خششێكی خودایی، له‌و نه‌خش و تابلۆیانه ده‌بینییه‌وه كه له كڵێساكان داده‌نران. واتا ئه‌و كات، جوانی پتر روانگه‌یه‌كی ئایینی هه‌بووه و وه‌ك به‌شێك له فه‌لسه‌فه و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات سه‌یری نه‌كراوه، دواتر، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كان و هاتنی شۆڕشی پشه‌سازیی و جیاكردنه‌وه‌ی لقه‌كانی فه‌لسه‌فه له یه‌كتری، زانستی جوانی وه‌ك زانستێكی سه‌ربه‌خۆ دروست بوو و دواتریش هاته نێو پانتایی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌وه، هه‌ر له رووی مۆد و هونه‌ر و ژیانه‌وه بگره، تا ستایله جیاوازه‌كانی دیكه‌ی ژیان له هه‌موو روویه‌كه‌وه. بۆ هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناغێكیش، مرۆڤه‌كان جۆره تێڕوانینێكیان بۆ جوانی هه‌بووه و پتر وه‌ك مۆدێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بینراوه.
بۆ نموونه: له هه‌فتاكاندا، شارلستۆن و قژی زۆر، وه‌ك مۆدێكی په‌یڕه‌وكراو لای پیاوان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌بینراو په‌یڕه‌و ده‌كرا، به‌ڵام له هه‌شتاكاندا به هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسی ونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ریش بووه باو. ئێستا جارێكی دیكه، لای ئه‌و نه‌وه‌یه ریش هێشتنه‌وه، وه‌ك مۆدیلێكی جوانی روخسار ده‌بینرێت. به‌م جۆره، هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناغێك جۆرێك له جوانی و تێڕوانین بۆ جوانی لای مرۆڤه‌كان دێنێته ئاراوه ئه‌و كاته‌ش جوانی له‌ش و لار و روخسار بووه جێی سه‌رنج و بابه‌خی مرۆڤ، كه چه‌ندین كاره‌كته‌ری قۆز له رووی نواندنه‌وه ده‌ركه‌وتن و بوونه كاریزمای شاشه‌كان، له سه‌رده‌م و قۆناغه جیاوازه‌كاندا.
دوو جۆر جوانی هه‌یه
له درێژه‌ی كتێبه‌كه‌یدا، نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات، ئایا جوانی په‌یوه‌ندی به خودی خۆمانه‌وه هه‌یه، به‌و مانایه‌ی مرۆڤه‌كان به‌هاو پێناسه‌یه‌ك به جوانی ده‌ده‌ن، یاخود له بنه‌ڕه‌تدا شته‌كان جوانن؟ به‌ده‌ربڕینێكی تر، ئێمه كاتێ شتێك ده‌بینین و به‌لامانه‌وه جوانه، ئه‌وا ئایا ئه‌و شته له خۆیه‌وه جوانه، یان له په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و بینیمان، جوانییه‌ك وه‌رده‌گرێت؟ لێره‌وه‌ش نووسه‌ر چه‌مكی جوانی به‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی (ئۆبژێكتیڤ) و (سۆبژێكتیڤ) دابه‌ش ده‌كات. كه ده‌شێ به جوانی خودی و بابه‌تی ناوی به‌رین. جوانی بابه‌تی، جوانییه‌كی ده‌ره‌كی و سروشتتی و تاڕاده‌یه‌ك جۆرێك له یه‌زدانییه به‌و مانایه‌ی له خۆڕسكه‌وه هێزی ئه‌و جوانییه‌ی تێدایه، وه‌ك دیمه‌نی خۆرئاوابوونێك، سرووتێكی جوان، شه‌پۆڵێكی ده‌ریاو گه‌لێك دیمه‌نی دیكه. هه‌رچی جوانی خودییه، ئه‌وا ئه‌م جۆره‌یان، مرۆڤ خۆی به‌هایه‌ك و پێناسه‌یه‌ك به جوانی ده‌ات و لێره‌وه‌ش مه‌رج نییه لای هه‌موومان، هه‌مان شت جوان و سه‌رنجڕاكێش بێت. كه‌واتا هه‌رچۆنێك بێت، جوانی ره‌ها نییه نه له پێناسه‌كردن، نه له لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌كردندا، به‌ڵكو هه‌میشه ڕێژه‌ییه. ده‌شێ ئه‌وه‌ی لای تۆ جوانه، لای من، هیچ سه‌رنجێكی ئه‌وتۆی نه‌بێت. یاخود هه‌موومان وه‌ك یه‌كتری، چێژ له دیمه‌نی خۆرئاوابوونێك نابینین، بۆ نموونه: هونه‌رمه‌ندێك له روانگه‌یه‌كی هونه‌رییانه‌وه ئه‌و دیمه‌نه ده‌بینێت و ره‌نگه چێژی لێ وه‌ربگرێت، به‌ڵام بۆ مرۆڤێكی ئاسایی ئه‌م چێژه‌ی نه‌بێت.
جوانی په‌یوه‌سته به‌چییه‌وه؟
نووسه‌ر له به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌یدا، جوانی ده‌به‌ستێته‌وه به‌ڕه‌هه‌نده‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه، وه‌ك نه‌ریت و ئاكاری كه‌سه‌كان و تێڕوانینیان و لایه‌نی كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه و له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ئاكاره مرۆییه‌كان، به‌هایه‌كی باڵا به جوانی ده‌ده‌ن، به‌و مانایه‌ی نابێ جوانی ته‌نها له روخساردا كورت بكه‌ینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و ئاكاره مرۆییانه‌ی له به‌خشنده‌یی و خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و سۆز، كه پێوه‌رێكن بۆ ده‌رخستنی مه‌ودای مرۆییانه‌ی مرۆڤه‌كان، له راستیدا خه‌سڵه‌تی هه‌ره دیاری جیاكرنه‌وه‌ی جوانین له ناشیرینی. جوانی مرۆڤه‌كان، ده‌بێ له هوشیاری و هه‌ڵسوكه‌وت و تێگه‌یشتن و ئه‌و هه‌سته مرۆییه‌دا بێت، كه مرۆڤ له روانگه‌ی مرۆڤانه‌ی خۆیه‌وه ده‌بینێت و نابێ هیچ جۆره پێوه‌ر و خاسیه‌تێك بكرێته شوناس بۆ جوانی. جوانی مرۆڤه‌كان، له رۆح و هه‌ڵسو كه‌وت و كرده‌وه‌یان دایه، نه‌ك له سیما‌و روخسار و شته مادییه‌كاندا. هه‌ر كاتێك وه‌ها ته‌ماشای جوانیمان كرد، ئه‌و كات پێوه‌ری ئێمه بۆ جوانی خودی مرۆڤه‌كانن، نه‌ك ئه‌و ماتریالانه‌ی به‌هایه‌ك به ژیان و بوونی مرۆڤ، له روانگه‌ی ئێمه ده‌ده‌ن، كه ناچنه خانه‌ی هه‌ڵسانگندنی جوانی مرۆڤێكه‌وه. دواجار ده‌ڵێم ئه‌م كتێبه به‌زمانێكی ساده و جوان نووسراوه، وه‌لێ ئه‌و زمانه ساده‌یه، به‌ده‌ر نییه له ره‌هه‌ندی فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵناسی بۆ جوانی. نووسه‌ر مه‌به‌ستی بووه هه‌موو خوێنه‌رێك له‌و كتێبه بگات، بۆیه زمانی نووسینی له‌و كتێبه‌دا، جوان و ساده‌یه، ده‌نا هه‌موومان ده‌زانین نووسه‌ری كتێبه‌كه، ئه‌كادیمی و ره‌خنه‌گرێكی دیار و به‌توانایه. ده‌ستخۆشانه له نووسه‌ر ده‌كه‌م و سوودم له خوێنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه بینی.
*په‌راوێز: ناوی كتێب: زانستی جوانی، نووسینی: دكتۆر نه‌وزاد ئه‌سوه‌د، بڵاوكراوه‌ی ده‌زگای سه‌رده‌م _ 2022.
نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد