سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ سێیەم ساڵ دەستنیشان دەكرێت بۆ كۆمیتەی زاستی كۆنفرانسێکی جیهانی

06:09 - 2023-09-21
کوردستان
982 جار خوێندراوەتەوە

 پڕۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانەقا، سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی بۆ سێیەم ساڵ دەستنیشان دەكرێت بۆ ئەندامێتی كۆمیتەی زاستیی كۆنفرانسی ساڵانەی بەرزترین رێكخراوی جیهانی لە بواری پیترۆلۆجی ئەندامیدا.

سەرۆكی دەستەی كوردستانی، ئەمساڵیش وەكو ئەندامی كۆمیتەی زانستی لە كۆنفرانسی ساڵانەی رێكخراوی 
(International committee for coal and organic petrology - ICCP)
د‎ەستنیشان كرا، كە لە  شاری پاتراس لە یۆنان لە رۆژانی 16 تا 27ی مانگی 9 بەڕێوەدەچێت.

ئەم كۆنفراسە ئەمجارە لەگەڵ رێكخراوی
(The Society for Organic Petrology)
بەهاوبەشی سازدەکرێت کە دوو بەرزترین رێكخراوی جیهانین لە بواری پیترۆلۆجیای ئەندامیدا كە تێیدا بڕیاری زانستی دەدرێت لەسەر هەموو بوارەكانی خەڵوز و نەوت و مادەی ئەندامی بەگشتی. زیاتر لە 100 كەسی پسپۆڕ لە سەرتاسەری جیهانەوە بەشداری ئەم كۆنفرانسە دەكەن كە سەرۆكی دەستەی كوردستانی، بە ناوی كوردستانەوە بەشدار دەبێت و جگە لە ئەركەكانی وەكو ئەندامی كۆمیتەی زانستی، سیمینارێكیش لەبواری پیترۆلۆجی ئەندامی، پێشكەش دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان