ئه‌م كتێبه وه‌ك له پێشه‌كییه‌كه‌یدا باسكراوه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه سه‌رقاڵی به‌رهه‌م هێنانی فیلمن یان فێرخوازی ئه‌م بواره‌ن، جا له‌م سۆنگه‌یه‌وه بۆ عاشقانی فێرخوازی سینه‌ما زۆر گرنگه ئه‌م جۆره كتێبانه نه‌ك هه‌ر بخوێننه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ له‌به‌رده‌ستیان بێ و هه‌وڵبده‌ن به‌رده‌واوم سوودی لێ وه‌ربگرن. نووسینی سیناریۆی كورته‌فیلم كتێبێكی قه‌باره ئه‌ستووره، پات كۆپه‌ر و كین دانسیگه‌ر نووسیویانه و ئازاد كه‌ركوكی وه‌ریگیڕاوه بۆ زمانی كوردی و له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای سه‌رده‌مه.
ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه بریتییه له چه‌ند به‌شێك، هه‌ر به‌شه له‌سه‌ر لایه‌نێكی فیلمه و چۆنێتی كاره‌كه باس ده‌كات و فێرخواز رێنمایی ده‌كات چۆن ده‌ست بۆ ئه‌م بواره ببات و تێیدا سه‌ركه‌وتووبێ. به‌شه‌كانی كتێبه‌كه له باره‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی و نووسینی سیناریۆ و دیالۆگ و میلۆدراما و دیكۆدراما و هایپه‌ردراما و گرێچن و... چه‌ند بابه‌تێكی دیكه. له ناوه‌ڕۆكدا زۆر به‌جوانی شته‌كان شیكراونه‌ته‌وه و هاوكات نموونه‌شی هێناوه‌ته‌وه تا فێرخواز و خوێنه‌ر بتوانن به باشی سوودی لێ ببینن.