ئه‌م رۆمانه قه‌باره ئه‌ستووره نووسینی نووسه‌ری ناوداری روسی میخاییڵ بوڵگاكه‌فه و له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای سه‌رده‌مه و شیروان مه‌حمود محه‌مه‌د له روسییه‌وه وه‌ریگێراوه بۆ كوردی. بوڵگاكه‌ڤ یه‌كێكه له رۆماننووسه ناسراوه‌كانی ئه‌ده‌بی روسی و زه‌مه‌نی نووسین و چه‌كه‌ره‌كردنی ئه‌ده‌بی ئه‌م نووسه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌یامی شه‌ڕ و كاولكارییه‌كانی ناوخۆی روسیایه‌كی به‌رین و پڕكێشه. بوڵگاكه‌ڤ كوڕی سه‌رده‌می شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ربووه و ئه‌زموونه‌كه‌شی تام و بۆن و ره‌نگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه. ئه‌م رۆمانه له‌چاوی ره‌خنه‌گرانه‌وه رچه‌شكێنی بواری ئه‌و ره‌وته ئه‌ده‌بییه بووه كه پێی ده‌گوترێ ریالیزمی جادوویی. نووسه‌ر ساڵانێكی زۆری ته‌مه‌نی له‌ناو ئه‌م ئه‌زموونه‌دا ژیاوه و به‌وردی كاری تێدا كردووه، مێژووی نووسینی رۆمانه له ساڵی 1928 تا ساڵی 1940 به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رله‌مردنی هه‌روا سه‌رقاڵ بووه به‌م رۆمانه‌وه و حه‌وت جار دایڕشتۆته‌وه و ئاكان به‌و ئاسته گه‌یشت كه نووسه‌ر پێی رازی بووه و دوای 26 ساڵ له مه‌رگی نووسه‌ر رێگه به چاپكردنی رۆمانه‌كه دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له مه‌قه‌ستی سانسۆر رزگاری نه‌بووه و گه‌لێكی لێ لابراوه. به‌ڵام پاشتر و له‌ساڵی 1973 رۆمانه‌كه به‌بێ سانسۆر بڵاوكراوه‌ته‌وه.