تۆپی دەستی یانەی سلێمانی لە خولی گشتیدا

11:00 - 2023-09-25
وەرزش
260 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل 


بەم دواییە تیپی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی بەشداریی خولی گشتی یانەكانی عیراقی كرد و لە گروپی سێیەمی یانە بەشدارەكاندا یاریی دەكرد.
24 تیپی یانەكانی عیراق بەشداریی ئەم خولەیان کرد، بەسەر 4 گروپدا دابەشكران، تیپی یانەی سلێمانی لە گروپی سێیەمی تیپە بەشداركاندا بوو بەمشێوەیە:
*گروپی یەكەم:شورتە، كوت، نەوتی بەسرە، موعەلمین، فۆسفات، توز.
*گروپی دووەم:جەیش، نەوتی میسان، فتووە، نەسر، تەڵەبە، قاسم.
*گروپی سێیەم:سلێمانی، كەرخ، حەشدی شەعبی، زیقار، سەماوە، واست.
*گروپی چوارەم:دیالا، كەربەلا، كوفە، سینییە، تشرین، تەعاون.
تیپی یانەی سلێمانی یەكەم و دووەم و سێیەم یاریی خۆی لە گروپەكەیدا كرد، هەرسێ یارییەكەی دۆڕاند و چوارەم و پێنجەم یاریی نەكردو گەڕایەوە سلێمانی.
بۆ ئەوەی لەسەر خولەكە بەگشتی و ئەنجامەكانی یانەی سلێمانی لەو خولەدا بزانین پەیوەندیمان بە د.ئاوات فەقێ – وە كردو چەند پرسیارێمان لەو روەوە لێكرد ئەویش بەمشێوەیە وڵامی پرسیارەكانی داینەوە: سەرەتا ئەو ووتی؛ ئەم خولە ناوی خولی گشتی تۆپی دەستی یانەكانی عیراقە، لەم خولەوە خولی بژاردە و نایاب جیادەكرێتەوە، یان بڵێین خولی نایاب و پلەیەكی یانەكانی عیراق دەستنیشان دەكرێن.
سەبارەت بەئەنجامەكانیان لەم خولەدا ئەوەی ووت كە ئێمە ماوەیەكە لە خولەكانی عیراق دابڕاوین و بەشداریی ناكەین، بۆیە زۆربەی یاریزانەكانمان بە تایبەتی ئەوانەی خاوەن ئەزمون بوون و تەمەنێكیان هەبوو، لەتیپەکە دابڕان، بۆیە ئێمە كە ئەمساڵ بەشدارییمان كرد بە كۆمەڵێك یاریزانی لاوەوە بەشدارییمان كرد كە هەموویان لە دایكبووانی 2002 و 2003 –ن، بۆیە ئەنجامەكانمان لە چاو ساڵانی رابردوودا باش نەبوو.
هەروەها ووتی مەبەستی بەشداریی كردنەكەی ئێمە بەپلەی یەك ئەوەبووە لە خولی نایاب یان پلە یەكی یانەكانی عیراق دانەبڕێن، ئێمە كەلە گروپی سێیەمدا بووین یەكەم دووەم و سێیەم یاریمان دۆڕاند، بەڵام ئەمە رێگریمان لەوە لێناكات وەزی داهاتوو لە خولی پلە یەكی یانەكانی عیراقدا بین، بۆیە ئەم بەشدارییكدنەمان ئەو دەستكەوتەی هەبووە بۆمان.
سەبارەت بەیایزانەكانیشیان ووتی: لە گروپی ئێمەدا یانەی كەرخ بەشداریی كردووە، ئەو تەنیا بۆ ئەمساڵ یەك ملیار دیناری لە كڕین یاریزاناندا خەرج كردووە، بۆیە ئێمە نەمانتوانیوە ركابەریی تیپێكی وا بكەین، تیپەكەمان ئەمساڵ دروستكردۆتەوە، هەموویان لاون، بەشداریی خولی وا بەهێزیان نەكردووەو ئەزمونیان نییە، بۆیە من ئەنجامەكان بە ئاسایی وەردەگرم، بەڵام ئەم تیپە لە ئەنجامی بەشدارییكردن لە خولەكانی داهاتودا دەبێتە تیپێكی باش و چاوەڕوانی ئەنجامی باشی لێدەكەم.
سەبارەت بە خولی پلە یەكی یانەكانی عیراقیش ووتی ئێمە لە ئایندەیەكی نزیكدا بەشداریی خولی پلە یەكی یانەكانی عیراق دەكەین كە بڕیار وایە سەرەتای ساڵی نوێ دەستپێبكات و هیوادارم تیپەكەمان لەم خولەدا روی گەشی تۆپی دەستی سلێمانی دەربخاتەوە. 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان