واژام و وادە لە کاراتێدا دەدرەوشێنەوە

11:02 - 2023-09-25
وەرزش
248 جار خوێندراوەتەوە

ئا: ئاکۆ عارف 

واژام و وادە سامان شێخ عەبدولڕەحمان دوو بران و ئارەزویان یاریی کاراتێیە، ئەوان دوو منداڵی تازەپێگەیشتون و ئایندەیان گەشە.
واژام 5/9/2007 و وادە 26/4/2015 لەسلێمانی لەدایک بوون، ئەوان لە سەنتەری سەروەری مەشق و راھێنان دەکەن و سەنتەریش پەیوەندی لەگەڵ یانەی هەڵەبجە هەیە.
واژام خاوەنی پشتێنی ڕەش و وادە ئەمساڵ پشتێنی زەردی بەدەست ھێناوە، واژام لەناوە و دەرەوی وڵات بەشداریی پاڵەوانێتیەکانی یاری کاراتێی  کردوە و لە تارانی پایتەختی ئێران لە پاڵەوانێتیەکی گەورەی کراوەی نێودەڵەتیدا پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، دوو جاری تریش پلەکانی سێیەم و پێنجەمی لە پاڵەوانێتیەکانی دەرەوەی وڵات بەدەستهێناوە و خاوەن بڕوانامەی نێودەڵەتییە لەیاری کاراتێدا.
واژام و وادە سامان سوپاسی مامۆستاکانیان دەکەن کەهەڵگری بڕوانامەی دکتۆران لەیاری کاراتێدا، چونکە ئەوان جگەلە پەرەدان بە بەهرەو خولیاکانیان مەبەستیانە ناوی سلێمانی و کوردستان بەرز ڕاگرن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان