پەیامی سۆشیالست ئینتەرناشیوناڵ بۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی

10:56 - 2023-09-26
کوردستان
311 جار خوێندراوەتەوە

سۆسیالیست ئینتەرناشیوناڵ
 26ی ئەیلوولی 2023.
 بافڵ جەلال تاڵەبانی
 سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 

 ئەندامان و سەرکردە بەڕێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 
 بەبۆنەی کۆنگرەی پێنجەمتان سڵاوێکی گەرم و دڵسۆزانەتان ئاراستە دەکەم.  بەناوی سۆسیالیست ئینتەرناشیوناڵەوە، شانازی و ئیمتیازێکی گەورەیە کە پەیامی هاودەنگی و پشتیوانیمانتان پێبگەیەنین لەکاتێکدا ئێوە کۆدەبنەوە بۆ وردبوونەوە لە کارەکانتان وەک حزب.  پێمناخۆشە سەرەڕای هەوڵدانم بەڵام ناتوانم لەم کۆنگرەیەدا خۆم ئامادەبم.
 ئێمە وەک ئەندامانی سۆسیالیست ئینتەرناشیوناڵ، هاودەنگین لەگەڵتاندا، پشتگیری لە خواستەکانتان دەکەین بۆ کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر و دیموکراسیتر و یەکسانتر.  ئێمە پێمان وایە لە رێگەی گفتوگۆ و هاوکاری و پابەندبوون بە بەها هاوبەشەکان، دەتوانین هەموومان بەشداری بکەین لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان.
 هیوای  سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لەم کۆنگرەیەدا و چاوەڕێی ئەوەم کە بتوانم لە زووترین کاتدا سەردانتان بکەم لە عیراق. 
دڵسۆزتان،

 بێندێکتا لاسی
 سکرتێری گشتی سۆسیالیست ئینتەرناشیوناڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان