لە 65 مادەی پەیڕەوی ناوخۆ 45ی پەسەندكراون

09:47 - 2023-10-01
کوردستان
333 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ گفتوگۆكردن و دەنگدان بە مادەكانی دیكە بەردەوام دەبێت

دوێنێ كارەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوام بوو.
لەمیانی گفتوگۆكردن لەسەر خاڵ و مادەكانی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەندامانی بەشداری كۆنگرە لە كۆی 65 مادەی پەیڕەوی ناوخۆ 45 مادەیان پەسەندكردووە.
لە لێدوانێكیشدا، تەلار لەتیف وتەبێژی كۆنگرە، رایگەیاند: دوای پەسەندكردنی 45 مادەی پەیڕەوی ناوخۆ، گفتوگۆكان لەسەر 20 مادەكەی دیكە هەڵگیران بۆ ئەمڕۆ و سەعات 10:00ی سەرلەبەیانی گفتوگۆكردن و دەنگدان بۆ پەسەندكردنی تەواوی مادەكانی پەیڕەوی ناوخۆ دەستپێدەكەنەوە. وتیشی: دوای پەسەندكردنی سەرجەم بڕگە و مادەكانی پەیڕەوی ناوخۆ، ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێن.

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان