وەرزی خەزان هات

10:40 - 2023-10-01
دووتوێ
773 جار خوێندراوەتەوە

لە نیوەی گۆی باکووری زەوی کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، هەفتەی رابردوو  وەرزی پایز دەستی پێکرد، ماوەی ئەو وەرزە 89 رۆژە و کاتەکانی شەو و رۆژ یەکسان دەبن، ئەمریکییەکان ناویان ناوە وەرزیFall  واتە کەوتن، کەوتنی گەڵای درەختەکان، چونکە ئەو ماوەیە کۆتایی گەشەیانە و خۆیان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە دەکەن، لە هەندێ شوێنی تریش بە وەرزی دروێنە ناوی دەبەن، پلەکانی گەرما وردە وردە دادەبەزن، بۆیە باڵندەکان لە ترسی هاتنی سەرما روو لە ناوچەکانی نزیک هێڵی یەکسانی دەکەن، وەرزی جوانی گۆڕان و نوێبونەوەیە، وەرزی پشووە لەدوای گەرمای هاوین و خاوبوونەوەی جەستەی مرۆڤە، لە دەستپێکی ئەم وەرزەدا پێویستە  مرۆڤ چاوێک بە وەرزەکانی رابردوودا بخشێنتەوە و کەموکوڕییەکانی دیاری بکات، لێبوردەیی بنوێنێ و عەشقی خۆی بۆ دەوروبەر، بۆ هاوڕێ و کەسوکار و دۆستەکانی نوێبکاتەوە، بە نیگای خۆشەویستی بۆ سروشتی جوانی نیشتمان بنواڕێ و هەناسەیەکی پاک هەڵمژێت.

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان