قەیس خەزعەلی پیرۆزبایی لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

10:56 - 2023-10-01
کوردستان
757 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، لە پیرۆزبایی نامەكەیدا بۆ سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەكردووە، «بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركەوتنی كارەكانی پێنجەمین كۆنگرەی حزبەكە، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات».
قەیس خەزعەلی، هیواشی خواستووە یەكێتی كاری جدی بكات بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و زیاتر پتەوكردنی ریزەكانی گەلانی عیراق.

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان