سەرۆک بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتی پیرۆزباییەکیان لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێگەیشت

08:23 - 2023-10-01
کوردستان
320 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان: سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەبۆنەی تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە، پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

کۆنگرەکەتان لە کاتێکدایە، هەرێمی کوردستان لە بەردەم چەندین قەیرانی سیاسیی، ئابووری و دارایی، بۆشایی دامەزراوەیی، بێ متمانەیی لە نێوان پارتە سیاسییەکان، بێ متمانەیی هاونیشتمانیان بە دامەزراوە گشتییەکان و لایەنە سیاسییەکانە، ئەم دۆخە ناهەموارە پێویستی بە کاری پێکەوەیی و باشکردن و ئاسایکردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکانە، بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانەکان و باشترکردنی دۆخی ژیان و بژێوی هاووڵاتیان.

ئومێدەوارین ئەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە، هاندەری‌ زیاتری‌ تەبایی‌ و یەکگوتاریی‌ کوردستانی بێت لەسەر ئاستی‌ عیراق و ناوچەکە؛ بۆ بەیەکەوە رووبەڕووبونەوەی ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییەی بەرۆکی هەرێمی کوردستانیان گرتووە، لە ناوخۆی هەرێمیشدا دەرفەتێک بێت بۆ‌ وەڵامدانەوەی‌ پێداویستییەکانی‌ خەڵک و خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانیان.

بزووتنەوەی گۆڕان
1ی 10ی 2023

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان