سبەینێ لە هەرێم پشووی رەسمییە

05:12 - 2023-10-02
کوردستان
1053 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ سێشەممە، بەبۆنەی یادی سەربەخۆیی عیراقەوە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، پشووی رەسمییە.
ساڵانە حکومەتی هەرێم،  خشتەی پشووە رەسمییەکان بڵاودەکاتەوە و رۆژی سەربەخۆی عیراقیش وەک پشوو دیاری کراوە.
 لە 3ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1932دا، عیراق سەربەخۆیی لە بەریتانیا وەرگرت و ئەو رۆژەش وەک رۆژی سەربەخۆیی دیاریکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان