محەمەدی حاجی مەحمود: دەرئەنجامەكانی كۆنگرە، گیانی برایەتی و تەبایی، قووڵتربكاتەوە

11:25 - 2023-10-04
کوردستان
338 جار خوێندراوەتەوە

لە بروسكەیەكدا، محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆك بافڵ دەكات بەبۆنەی كۆتاییهاتن و سەركەوتنی كارەكانی پێنجەمین كۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان. جەختیش لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو حزب دەكاتەوە.
لە بروسكەكەیدا، هاتووە: بەڕێزتان ئەركێكی قورستان لەسەرشانە بەو حوكمەی یەكێتیی نیشتمانی، هێزێكی گەورە و كاریگەرە لە هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكەدا، خاوەن مێژوویەكی دوورودرێژ و هەزاران شەهیدە لەپێناوی خاكی پیرۆزی كوردستاندا، هیوادارین بڕیار و راسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرە، گیانی برایەتی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان قووڵتربكاتەوە، بەهەمان رێچكەی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال، كە چەتری كۆكەرەوەی هەموو لایەك بوو، بۆیە ئومێد دەكەین بەڕێزتان بە لەخۆبوردوویی و بە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێوە هەنگاو بۆ رێكخستنەوەی نێوماڵی كورد و كۆكردنەوەی هێزە سیاسییەكان بنێن، لەپێناوی رێگریكردن لەهەر ئاستەنگییەك كە روو لە هەرێمی كوردستان بكات.

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان