دژى نیشته‌جێبوونى فڕۆكه‌وانێكى بۆردومانکردنی هەڵەبجە له‌ هه‌ولێر، داواكارى گشتى ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌

03:46 - 2023-10-04
کوردستان
377 جار خوێندراوەتەوە


کاروان یاروەیس، په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی مەحما خەلیل پەرلەمانتاری عیراق لە فراکسیۆنی پارتی،  لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی (التغیر) دا رایگەیاندبوو یەکێک لەو فڕۆکەوانانەی هەڵەبجەی بەچەکی کیمیاوی بۆردومان کردووە خۆی و خێزانەکەی لە هەولێر ئازادانە نیشتەجێن، ئەمڕۆ لەگەڵ پەرلەمانتار چرۆ حەمە شەریف، نوێنەری هەڵەبجە، بە نووسراوی رەسمی داوامان لە داواکاری گشتی عیراق کرد، رێوشوێنی یاسایی پێویست بگرێتەبەر.

سەرچاوە: ئەکاونتی کاروان یاروەیس

بابەتە پەیوەندیدارەکان