رێوڕەسمی كۆتایی خولی یەكی هێزی تایبەتی لیوای 711

10:38 - 2023-10-05
کوردستان
516 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆكایەتیی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70 و لەپێناوی زیاتر بەهێزكردن و بەرەوپێشبردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، دوێنێ بە ئامادەبوونی لیوا روكن عومەر ساڵح سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70، لە رێوڕەسمێكدا لە بنكەی مەشقی بارەگای لیوای 711، كۆتایی بە خولی یەكی هێزی تایبەتی سەر بە لیوای 711 هات.
خولەكە ماوەی شەش هەفتەی خایاند و لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی مەشقی لیوای 711 سەرپەرشتی كرا، كە تیایدا ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی لیوای 711 بە شێوازێكی زانستی و ئەكادیمی مەشق و راهێنانیان پێكرا و توانییان بە سەركەوتوویی تەواوی قۆناغەكانی خولەكە ببڕن.
سەبارەت بە خولەكە، سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70 دەستخۆشی لە فەرماندە و ئەفسەران و مامۆستایانی مەشقی لیوای 711 كرد لەپای بەجێگەیاندنی ئەرك و كارەكانیان لە خولەكەدا بەشێوەیەكی زۆر باش و سەركەوتوو، داواشی لە پێشمەرگەكانی بەشداربوو لە خولەكەدا كرد كە بەرجەستەی وانەكانی خولەكە بكەن بۆ خزمەتی خاك و گەل و نیشتمان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان