جەژنی جەما لە خوشك و برا ئێزدییەكانمان لە كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە خۆشی و كامەرانیدا بەسەربەرن.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە كار بۆ پاراستن و بەدیهێنانی مافی ئێزدییان دەكات و لە هەوڵەكانی بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە، ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان