لە شاری دێرینی ئایزۆنای یۆنانی کە ئێستا دەکەوێتە رۆژئاوای تورکیاوە، دوکانێکی جوانکاری دۆزرایەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر.
لە دوکانەکەدا، کۆمەڵێک کەرەستەی مەکیاژ وەک کلی چاو و قەڵەمی چاو و سووراو و سپیاو و قەڵەمی تایبەت بۆ رەنگکردنی برژانگ و برۆ دۆزرایەوە.
هاوکات راستەوخۆ دەست بەلێکۆڵینەوە کرا بۆ ئاشکراکردنی شێوازی مکیاژی ژنان لە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر.
ئەوەی جێی سەرەنجی لێکۆڵەران بوو، یەکێک لەو کەرەستە جوانکارییانەی کە ژنان بۆ پەمەییکردنی روومەتیان بەکاریدەهێنن، مێژووەکەی بۆ زیاتر لە دوو هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە و ئێستایش بە هەمان مادە دروست دەکرێت.
سەرچاوە: BBC