ئەمریکا هەرسێ وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز و ئەسفەهان و فۆردۆ ی بۆردوومانکرد

09:14 - 2025-06-22
جیهان
48 جار خوێندراوەتەوە

دوای هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتارێکی پێشکەشکرد و لەناوبردنی تەواویى هەرسێ وێستگە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهانی راگەیاند و وتی، ئامانجی هێرشەکانیان لەناوبردنی توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بووە.

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، ئەو کارەی سوپاکەمان ئەنجامیداوە لە مێژوودا دەگمەنە، دەبێت ئێستا ئێران ئاشتی قبوڵ بکات، ئەگەر ئەو کارە نەکەن هێرشەکانمان لە داهاتوودا زۆر گەورەتر دەبن

بابەتە پەیوەندیدارەکان