قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی چوارقوڕنه كرد كه ئه‌مساڵ بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوویاندا سه‌ركه‌وتن بۆ خولی نایابی كوردستان.
یانه‌ی چوارقورنه له‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆماركرد و به پاڵپشتی هانده‌رانی سه‌ركه‌وت بۆ خولی نایاب و هانده‌ره‌كانیشی جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌مووان بوون له‌نێویاندا قوباد تاڵه‌بانی.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌م بینیوه‌و تێگه‌شتوه ئه‌وان چ پاڵپشتییه‌كی مه‌عنه‌وی بوون تا به‌و ئیمكاناته كه‌مه بتوانن بگه‌نه خولی نایابی كوردستان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه قوباد تاڵه‌بانی به‌ڵێنی دا هاوكاری و پاڵپشتی یانه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین بێت.
قوباد تاڵه‌بانی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: له‌وه‌رزشدا هه‌میشه هه‌موو هه‌وڵێكم له‌و پێناوه‌دا ده‌بێت وه‌رزش له‌ته‌نها حه‌ز و خولیاوه بكه‌ین به پیشه و داهات بۆ وه‌رزشوانان مسۆگه‌ر بكه‌ین تاژیانێكی شایسته‌یان هه‌بێت. له‌م پێناوه‌شدا به‌رنامه‌مان هه‌یه و پشتیوان به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌نگاو به‌هه‌نگاو جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
قوباد تاڵه‌بانی رۆژی سێشه‌ممه پێشوازی كرد له هاكار گه‌ردی وه‌رزشكاری به توانا و پاڵه‌وانی كیك بۆكسینگ كرد كه توانیویه‌تی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت.