ئه‌ناستازیا پاڤلیچینكۆڤای ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی روسیا و دووه‌می پاڵه‌وانێتی گراندسلامی رۆلان گارۆسی ساڵی رابردوو به‌هۆی پێكانه‌وه كۆتایی به وه‌رزی یاریكردنی هێنا.
ئه‌م كچه یاریزانه 30 ساڵه ئه‌م وه‌رزه به‌شداری له ته‌نها 3 پاڵه‌وانێتی كردوه و هه‌فته‌ی پێشوو له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی رۆما كرایه ده‌ره‌وه.
هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ده‌ستپێكردنی رۆلان گارۆسیش كه ساڵی رابردوو مێژووی تێدا نووسییه‌وه ئه‌و كچه یاریزانه له پێگه‌ی تویته‌ر نووسیویه‌تی: زۆر دڵته‌نگم كه رای ده‌گه‌یه‌نم به‌شداری رۆلان گارۆس و ته‌واوی پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتووی ئه‌م وه‌رزه ناكه‌م.
نووسیویشیه‌تی: ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه بیرۆكه‌ی پاشه‌كشه‌ركردنم لا دروست بووه و بڕیارێكی زۆر قورس بوو چونكه رۆلان گارۆش هه‌میشه لای من پاڵه‌وانێتییه‌كی تایبه‌ت بووه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو گه‌یشتمه یاری كۆتایی.
به‌هۆی كاریگه‌ری پێكانه‌ی ئه‌ژنۆی و به‌شداری نه‌كدرن له پاڵه‌وانێتییه‌كان ئه‌و كچه یاریزانه دابه‌زیوه بۆ ریزبه‌ندی 21ی جیهان كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له پله‌ی یانزه‌یه‌مدا بوو.