بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداریکرد لە پرسەی خاتوو سەبیحە حەمە عەلی چەرمەگا دایکی هەڤاڵ بەرزان ئەحمەد کوردە.
لە میانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی گەیاندە خانەوادەی سەربەرز و کوڕانی تێکۆشەری مام ئەحمەد کوردە و هیوای خواست ئەمە دواناخۆشی و خەمیان بێت و رۆحی دایکی ئازیزیشیان بۆ هەمیشە شاد بێت.