رۆژەکانی مانگی ئۆکتۆبەر بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پڕن لە بەرگری و قارەمانێتی و داکۆکیکردن لە مافی گەلەکەی. 32 ساڵ پێش ئێستا هێزەکانی یەکێتی رێگریان کرد، لە هێزەکانی رژێمی بەعس کە بەپاڵپشتی هێزێکی کوردی دەیانویست تۆڕباینی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان تاڵان بکەن.
لە دوای ریفراندۆم و هەر لە مانگی ئۆکتۆبەردا هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەرگرییان لە خاکی کوردستان کرد و لەوپێناوەشدا زیاتر لە 70 پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.
چەتۆ حەوێزی. لێپرسراوی ئەوکاتەی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا بە PUKMEDIAی راگەیاند: "دوای راپەڕینی ساڵی 1991 حکومەتی عیراق بەپاڵپشتی حزبێکی کوردی هێزی کۆکردەوە بۆ هێرشکردنە سەر سلێمانی و تاڵان‌کردنی تۆڕباینی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان، بەڵام هێزەکانی یەکێتی لە چەمچەماڵ و گەرمیان و سلێمانی رێگریان لە هێزەکەی بەعس کرد و خەونی تاڵانکردنەکەیان لەگۆڕ نرا".
وتیشی، "رێگریکردن لەو هێزە زەبەلاحەی حکومەتی بەعس کە لە رۆژی 9ی ئۆکتۆبەری 1991دا هێرشیکرد و لە لایەن هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بەتوندی وەڵامدرایەوە، ئومێدی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە و وەک راپەڕینی دووەم لێی روانرا و دەرکەوت حکومەتی بەعس جارێکی دیکە ناتوانێت سلێمانی داگیربکاتەوە".
بۆ رێگری له تاڵانكردنی تۆڕبایینه‌كانی به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌دیخان له‌ساڵی 1991 دا، هه‌ر یه‌ك له مامۆستا عه‌بدوڵڵا عومه‌ر لێپرسراوی ئه‌وكاته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و ره‌وانشاد جه‌بار فه‌رمان فه‌رمانده‌ی هێزه‌كان بوو، چه‌تۆ حه‌وێزی كه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك بوو، به‌رپرسیارێتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی رژێمیان گرته ئه‌ستۆ و هێزێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مام ر‌ۆسته‌م له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی به‌تالێونه‌كانی قۆڵی چه‌مچه‌ماڵ دژی هێزه‌كانی رژێم وه‌ستانه‌وه و سه‌ركه‌وتوو بوون له شکستپێهێنانی مه‌رامی تاڵانی تۆڕبایینه‌كانی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان.
هێزەکانی یەکیتی بەرگرییان کرد و هێزەکانی تر رایانکرد
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە داکۆکیکاری سەرسەختی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی هەرێم کوردستان بووە و مێژوو شاهێدی بۆ دەدات، وەک چۆن له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا نزیكه‌ی 70 شه‌هید و برینداری به‌خاكی كوردستان به‌خشی و ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه ته‌نها یه‌كێتی به‌رگریكاری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه و له رۆژه‌كانی ئۆكتۆبه‌ردا دژی تاڵانی و داگیركاری وه‌ستاوه‌ته‌وه.
وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی پێشتری میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك و ئه‌ندامی ئێستای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشتر به PUKMEDIAی راگه‌یاندبوو:" یه‌كێتی وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌ری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه و له هێرشه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریشدا له‌ساڵی 2017 ته‌نها هێزه‌كانی یه‌كێتی بوون به‌رگرییان له خاكی كوردستان كرد و هێزه‌كانی دیكه رایان كرد".
دەشڵێت، "له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا یه‌كێتی نزیكه‌ی 70 شه‌هید و برینداری به‌خاكی كوردستان به‌خشی، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه ته‌نها یه‌كێتی به‌رگریكاری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌و له رۆژه‌كانی ئۆكتۆبه‌ردا دژی تاڵانی و داگیركاری وه‌ستاوه‌ته‌وه".
فه‌رمانده‌كه‌ی ئه‌وكاته‌ی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: "خه‌ڵكی كه‌ركوك شاهیدی ئه‌وه‌ن كه تا ئێستا هه‌ر هێرشێك كرابێته سه‌ر شاره‌كه هێزه‌كانی یه‌كێتی شاره‌كه‌یان پاراستووه و دژی تیرۆستان وه‌ستاونەته‌وه و به‌رگرییان له خه‌ڵكی كه‌ركوك كردووه".
ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی سەروەرییەکانی یەکێتی لە رۆژەکانی مانگی ئۆکتۆبەردا لە وتارێکیدا نووسیویەتی: "رووداوە جێی شانازییەکانی ئەو رۆژانەی لەناو ئەدەبیاتی کوردستاندا بە راپەڕینی دووەم ناسراون، درۆ و دەلەسەی هاوشانی مێژووی ١٦ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ لە کەرکوک بەشێکی زۆری بۆ لێدانە لە سەروەری ئەو هێزەی دەیان داستانی وەک ئوکتۆبەری ساڵی ١٩٩١ی هەیە و خەڵکی تر چارەکی هەرە بچووکی ئەو سەروەرییەیان نییە."
دەشڵێت، "دەفتەری بروسکەکانی جەبار فەرمان لە ساڵی ١٩٩١ شتی تریشی تیایە، بۆ نموونە ئازایەتی و دەستپێشخەری پاراستنی تۆڕبینەکانی کارەبای کوردستان کە زیاتر لە 30 ساڵە هەروا شەوق ئەداتەوە و خاسوعامی گەلەکەمان لێی بەهرەمەندن، هەروەها بروسکەی هەڕەشە و گوڕەشەی وای تێدایە کە لەبەر میری موفاوەزاتچی داوای راگرتنی جۆش و خرۆشی گەنجانی راپەڕیوی خولی دووەمی راپەڕین دەکات".