داستان به‌رزان
شانۆنامه چییه؟
شانۆنامه ژانرێكی له‌یه‌ك كاتدا هونه‌ریی و ئه‌ده‌بییه، تێكستێكه بۆ نمایش ده‌نووسرێت و ئامانج له نووسینی بینین و بیستنه، نه‌ك ته‌نیا خوێندنه‌وه وه‌ك هه‌ر به‌رهه‌مێكی تری ئه‌ده‌بی، ئه‌گه‌رچی هه‌ركام له ژانره ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌كرێت وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی نمایش كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگیرێت، به‌ڵام شانۆنامه سه‌رباری خوێنده‌وه پێویسته به جۆرێك نووسرابێت كه شیاوی نمایش بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته نووسه‌ری شانۆنامه كه به شانۆنامه‌نووس ناوده‌برێت، شاره‌زایی ته‌واوی له پێكهاته و ره‌گه‌زه‌كانی هونه‌ری شانۆ هه‌بێت، چونكه له نووسینی شانۆدا نووسه‌ر به پشتنبه‌ستن به‌و ره‌گه‌زانه كۆی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بنیات ده‌نێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش واده‌كات تێكستێكی شانۆیی ببیته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌رهێنه‌رانی شانۆ تاكو بیكه‌نه نمایش... تێكستی شانۆنامه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی زمان، ته‌كنیك، كاره‌كته‌ر، گرێچن، رووداو، بابه‌تی سه‌ره‌كی و رێنماییه پێویسته‌كانی نووسه‌ر بۆ ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر... هتد ئاماده‌یه بۆ به‌رجه‌سته‌كردن له میانی كه‌ش و پانتایی نمایشدا و توانای په‌یوه‌ندی به‌ستنی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر و ئاكته‌ری شانۆدا... شانۆنامه جیاواز له هه‌ندێك ژانری دیكه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌ڵگری ته‌نیا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك كاره‌كته‌ر نییه كه كۆی شته‌كان له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه به وه‌رگره‌كانی بدات، به‌ڵكو به‌رهه‌مێكی فره‌ده‌نگ و فره‌كاراكته‌ره به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیانه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش واده‌كات زۆرجار نووسه‌رانی شانۆنامه هاوكات ده‌رهێنه‌ر یان ئه‌كته‌ری شانۆبن، جیاواز له‌وه‌ی كه مه‌رجه شانۆنامه‌نووس ئاگادارێكی ورد و به سه‌لیقه‌ی جیهانی شانۆ بێت... كۆی ئه‌وه‌ی لێره‌شدا باسمان كردن هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین رێژه‌ی نووسه‌ری شانۆنامه هه‌ن له چاو نووسه‌رانی وه‌ك شیعر، چیرۆك، رۆمان...
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌مانای ئاسانی هیچ ژانرێكی ئه‌ده‌بی نایه‌ت، به‌ڵكو ئه‌وانه ئه‌و تایبه‌تمه‌دییانه‌ن كه ئه‌م ژانره له زۆر رووه‌وه جیا بكاته‌وه له ژانره‌كانی تر، له‌و باره‌شدا وه‌ك دیاره رێژه‌یه‌كی به‌رچاو نووسه‌رانی باش و خاوه‌ن شێواز و تایبه‌تمه‌ندیی له جیهاندا هه‌بن و به‌رهه‌مه‌كانیان به‌رده‌وام له‌سه‌ر شانۆكان نمایش بكرێن و سنووره‌كانی دنیا ببڕن و ببنه نمایشی سه‌ركه‌وتووی ئه‌وتۆ كه مرۆڤ له هه‌ر كوێی دنیادا بێت له خۆی كۆبكاته‌وه.
چۆن شانۆنامه بخوێنینه‌وه؟
هه‌موو وه‌رگرێكی كایه جیاوازه‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ره‌نگه نه‌توانن بینه‌رێكی باشی شانۆ بن، كه بێگومان ئه‌مه خاڵێكی لاوازی وه‌رگرێكه كه پێی وابێت به دوای زانین و تێگه‌یشتن و چێژ و مانادا ده‌گه‌ڕێت، چونكه جیهانی شانۆ و رێشه مێژووییه‌كه‌ی و كاریگه‌رییه به‌هێزه‌كانی له به‌یانكردندا به‌جۆرێكن كه وابكات شانۆ به جۆر و ئاستی جیاواز پێویستییه‌كی گرنگی هه‌ر چین و توێژێك بێت، ئاخر ئه‌وه‌ی شانۆ به وه‌رگره‌كانی ده‌به‌خشێت ئاسته‌مه له رێگای دیكه‌وه به‌ده‌ستبهێنرێن، ئه‌مه‌ش به گه‌ڕانێكی ساده‌ی مێژووی شانۆ و رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانی له بنیادنانی شارستانییه‌ته جیاوازه‌كانی جیهاندا روون ده‌بێته‌وه و تێده‌گه‌ین زۆرینه‌ی بواره‌كانی فه‌لسه‌فه و ده‌روونناسی و زانسته هه‌مه‌جۆره‌كان، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌هێز و پێویستیان به‌م هونه‌ره‌وه نه‌بێت، كه‌ڵكێكی زۆریان له شانۆ وه‌رگرتووه و سه‌ره‌نجام به سوودی زیاتر بۆ ئه‌و بواره گه‌ڕاوه، بۆیه خوێندنه‌وه‌ی شانۆنامه و ئاگاداربوون له نمایشی شانۆیی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له دنیادا جۆرێكه له نه‌ریت، هاوكات كه‌ناڵێكیشه بۆ سوود گه‌یاندن به كایه جیاوازه‌كانی ژیان، جیاواز له‌و بایه‌خانه‌ی به شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی له شانۆدا هه‌ن.
خوێندنه‌وه‌ی تێكستی شانۆیی دوو ئاستی سه‌ره‌كی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌وانیش بریتین له خوێندنه‌وه‌ی شانۆ له‌لایه‌ن كه‌سانی شانۆكاره‌وه، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی شانۆ له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی بواری شانۆ... كه لێره‌دا باسه‌كه‌مان شێوه‌یه‌كی گشتی له خۆی ده‌رێت و ده‌كرێت هه‌ردوو جۆره‌كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی خوێندنه‌وه‌ی شانۆنامه له‌به‌رچاو بگرن.
خوێنه‌ری شانۆنامه ده‌بێت هۆشیاربێت له‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌لوپه‌ل و پێداویستیانه‌ی بۆ سازكردنی دیمه‌نێك یان چه‌ند دیمه‌نێكی به‌دواییه‌كدا هاتوودا ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات، له ساتی نمایشدا ده‌بنه بینراو، واته بینه‌ر له‌سه‌ر ئاستی بینین هه‌ستیان پێده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی له نێو رووپه‌ری كاغه‌زینی تێكسته‌كه نووسه‌ر به خۆیان و مه‌ودای كه‌سایه‌تی و دیالۆگه‌كانیانه‌وه سازی كردوون له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ره‌وه و له رێگای هونه‌ری نواندنه‌وه به‌رجه‌سته ده‌كرێن و گۆده‌كرێن، واته گرنگه هۆشیارییه‌كی له هه‌مبه‌ر نواندندا هه‌بێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پێویسته بزانێت بنیاتی تێكستی شانۆیی جیاواز له ژانره‌كانی دیكه ته‌یبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و كاراكته‌ره‌كان به خۆیان و ناو و دیالۆگه‌كانیان و تێبینییه‌كانی نووسه‌ر له‌باره‌ی جووڵه و ئاماژه‌كانی جه‌سته و چۆنێتی ده‌ربڕینه ده‌روونییه‌كانیانه‌وه له‌یه‌كتر جیاوازن و هه‌ریه‌ك به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه خه‌ریكن خۆیان و مه‌وداكانیان له رووبه‌ری كاره‌كه‌دا ده‌خه‌نه‌ڕوو، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنی له هه‌مبه‌ر تێبینییه‌كانی نووسه‌ردا هه‌بێت و بزانێت رۆڵیان چییه بۆ زیاتر ناساندن و خستنه‌ڕووی كاره‌كته‌ره‌كان و به‌ره‌وپێش بردنی درامی شانۆنامه‌كه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له تایبه‌تمه‌ندی ره‌وت و شێوازه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی شانۆنامه و هونه‌ری شانۆ به‌ئاگابێت و به وریایی و به له‌به‌رچاوگرتنی جۆر و ستایلی شانۆنامه‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
بۆ نموونه ئه‌و تێگه‌یشتن و سه‌لیقه‌یه‌ی شانۆنامه‌یه‌كی (ولیام شكسپیر)ی پێده‌خوێنینه‌وه، مه‌رج نییه بۆ خوێندنه‌وه‌ی شانۆنامه‌یه‌كی (ئه‌نتوان چیخۆف) بگونجێت، یاخود ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی شانۆنه‌مه‌یه‌كی (هێنریك ئه‌بسن)ی پێده‌خوێنینه‌وه، مه‌رج نییه بۆ خوێندنه‌وه‌ی شانۆنامه‌یه‌كی (سامۆئیل بیكێت) شیاو بێت، بۆیه خوێنه‌رانی شانۆنامه پێویسته به‌ر له هه‌ر شت خۆیان فێری چۆنێتی خوێندنه‌وه‌ی شانۆنامه بكه‌ن، به له‌به‌ر چاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییه‌وه، پاشان ده‌ست به خوێنده‌وه‌ی بكه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات رێگا بۆ خوێنه‌رانی شانۆنامه خۆش بكات، تاكو وه‌ك هه‌ر ژانرێكی دیكه له میانی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر شانۆنامه‌یه‌كدا، جیهانێكی دیكه و بیرۆكه و فیكری دیكه بناسن و له پاش هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه‌ڵكه‌ڵه‌ی گه‌ڕانی زیاتر بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له كاره‌كه و هه‌وڵدان بۆ بینینی شانۆنامه‌كه به نمایشی جیا‌و دونیابینی جیا له‌سه‌ریان بدات و له ئاكامدا ببنه یه‌كێك له كه‌سه به ئاگاكانی ناو دونیای شانۆ و ده‌ستیان به‌و سامانه گه‌وره فیكری و مێژوویی و هونه‌ریی و ئه‌ده‌بییه بگات كه یه‌كێكه له پایه هه‌ر گه‌وره‌كانی هه‌ر شارستانییه‌تێكی زیندوو له جیهاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگه خوێنه‌ر هه‌وڵی بینینی هه‌ر كام له‌و تێكسته شانۆییانه بدات كه ده‌یانخوێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوون بێت له چۆنێتی به نمایشكردنیان و ئاستی خوێندنه‌وه‌ی شانۆنامه له ئاستی نمایش جیابكاته‌وه.
چیخۆف