بروسکەی سەرەخۆشی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورەی شۆڕشگێڕ موزەفەر نەواب

11:10 - 2022-05-20
کوردستان
473 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان خانەوادەی شاعیری گەورە و ناسراو (موزەفەر نەواب)

بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە و ناسراوی عیراق (موزەفەر عەبدولمەجید ئەلنەواب)مان پێگەیشت. بۆ ئەم لەدەستدان و خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە، هاوڕێیان و نووسەرانی عیراق دەکەین.
 ئەو رۆشناییەی عیراق وەک ئەوەی سەرۆک مام جەلال ناوی لێنابوو لەیادناکەین. سەری رێز بۆ شیعرە نەمر و هەڵوێستە سیاسییەکانی دژی زوڵم و ستەمی رژێمی بەعس دادەنەوێنین و بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

درود بۆ گیانی ئەو قەڵەمە گەورەیەی مێژووی ئەدەبیاتی عیراق دەنێرین و لەخوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢

بابەتە پەیوەندیدارەکان