شه‌هید نوری محه‌مه‌د ئه‌مین خدر ناسراو به نوری حه‌داد، خه‌ڵكی هه‌ولێر و یه‌كێكه له پێشمه‌رگه سۆرانییه‌كانی مه‌فره‌زه‌كه‌ی بادینان و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش شه‌هیدكرا.
له دایكبووی ساڵی 1945ی له گوندی(هه‌وارغه‌ر)ی قه‌زای مه‌خمووری پارێزگای هه‌ولێره، كوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ری هۆزی (گه‌ردی)یه.
ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندییه، جگه له زمانی دایك، زمانه‌كانی: عه‌ره‌بی و فارسی و توركی و عیبری به باشی زانیوه.
له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه بۆته پێشمه‌رگه، پاشان په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه كردووه دژی ئیسرائیل، له چه‌ندین خولی فێربوون و راهێنانی چه‌ك و سه‌ربازیدا به‌شداریكردووه و شاره‌زایی باشی له چه‌كی دژه فڕۆكه‌دا په‌یداكردووه.
له ده‌ستپێكی شۆڕشی نوێ‌دا چۆته سوریا و په‌یوه‌ندیكردووه به ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، پاشان به یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانی مه‌فره‌زه‌ی بادینان دیاریكراوه كه فه‌رمانده‌كه‌یان شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئیبراهیم عه‌زۆ بوو.
سه‌باره‌ت به شه‌هید نوری حه‌داد، حه‌یده‌ر مه‌نتك نووسه‌ری ئینسكلۆپیدیای شه‌هیدانی یه‌كێتی له پارێزگای هه‌ولێر، ساڵی 2017 له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كۆچكردوو عادل موراد، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ی.ن.ك ده‌ڵێت: شه‌هید نوری یه‌كێك بوو له‌و پێشمه‌رگانه‌ی دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول له ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ شه‌ش كه‌سی دیكه به‌پێ چووبووه ئێران و له ئۆردوگایه‌كی ئه‌وێ نیشته‌جێ ببوو و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی قاڵبووی خه‌باتی چه‌كداری و شاره‌زا له پڕه‌نسیپی سه‌ربازی، دوای راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میدیای سوریاوه، خۆیان گه‌یانده سوریا و ده‌ستیان كرد به مه‌شق و راهێنانی هونه‌ری جه‌نگی له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كوردی سوپای عیراقه‌وه و به سه‌ركردایه‌تی شه‌هید (ئیبراهیم عه‌زۆ) گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان.
عادل موراد ده‌شگێڕێته‌وه: كۆتا شه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و 38 پێشمه‌رگه‌یه له ماڵی پیاوێك كۆبووینه‌وه له شاری قامیشلۆ به‌ناوی (خه‌لیل عه‌بدی سوور)ی خه‌ڵكی رۆژئاڤای كوردستان بوو، پێموایه ئێستا له هۆڵندا نیشته‌جێیه، ئه‌و شه‌وه هه‌ڤاڵان (مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا و عه‌بدولڕه‌زاق)یش هاتن، قسه‌و گفتوگۆمانكرد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چالاكی و جوڵانه‌وه‌ی چه‌كداری له‌ناو خاكی عێراق و من تا سه‌ر سنووری توركیا له‌گه‌ڵیان چووم، گه‌یشتینه سه‌ر ئاوێك خودا حافیزیم لێ‌كردن، له‌وێ هه‌ندێ پێشمه‌رگه‌ی(ده.ده‌قه.ده) هه‌بوون دۆستی خۆمان بوون.
ماوه‌یه‌ك مه‌فره‌زه‌كه‌مان به‌سه‌ركردایه‌تی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ گه‌یشتنه پشتی زاخۆ له‌وێوه ده‌ستیان به جوڵه و هه‌ندێك چالاكی كرد.
به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی شه‌هیدانی یه‌كه‌مین مه‌فره‌زه‌ی شۆڕشی نوێ له بادینان ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی سنووری پارێزگای هه‌ولێرن ده‌بنه سێ كه‌س، ئه‌وانیش: عیزه‌ت سدیق خۆرانی و فوادی مه‌لا موسلیح كۆیی و نوری حه‌داد.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و باسه، له ژماره 9ی گۆڤاری نوێبوونه‌وه‌دا چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ (خه‌لیل عه‌بدی سوور) بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڕێزیان ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه شه‌وی یه‌كی حوزه‌یرانی ساڵی 1976 هاوكات له‌گه‌ڵ یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی شۆڕشی نوێ به سه‌ركردایه‌تی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ له ماڵه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه به‌ڕێكه‌وتوون بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌لی كوردستان.
هه‌ڤاڵ خه‌لیل ساڵانێكه نیشته‌جێی هۆڵندایه و ئێستا ته‌مه‌نی 81 ساڵه.
ئەیاز محەمەد سەلیم هەركی