قەتەر گازی شلی ئەوروپا دابین دەکات

10:07 - 2023-10-23
ئابووری
256 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی قەتەر گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ کۆمپانیای (ENI) ئیتالیایی ئیمزا کرد و بڕیار درا بۆ ماوەی 27 ساڵ، ساڵی ملیۆنێک تەن گازی شلی سروشتی قەتەر بفرۆشرێتە ئیتالیا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر و لەماوەی مانگێکدا قەتەر دوو گرێبەستی هاوشێوەی لەگەڵ فەرەنسا بە قەبارەی 305 ملیۆن گازی شل لە ساڵێکدا و لەگەڵ ئەڵمانیا بە قەبارەی 2 تەن گازی شل لەساڵێکدا ئیمزا کرد.
هاوکات پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکانی قەتەر ئەو گازە لە کێڵگە جیاوازەکانی وڵاتانی کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوروپا دابین بکات. هەروەها پێشبینی دەکرێت لەساڵی 2026 ەوە کار بەو گرێبەستانەی نێوان قەتەر و وڵاتانی ئەوروپا بکرێت.


سەرچاوە: DW

بابەتە پەیوەندیدارەکان