شەرمین رەشید
رانانی/ جه‌واد حه‌یده‌ری
تا چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له دانیمارك كه ئه‌مڕۆ به یه‌كێك له باشترین سیستمه‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده ئه‌ژمار ده‌كرێت، هیچ خوێندنگه‌یه‌ك نه‌بوو. منداڵ ده‌بوایه بۆ بژێوی هاوكاریی گه‌وره‌كان بكات. ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگ بوو ئه‌وه بوو كه خوێندن ته‌نها بۆ قه‌شه و ره‌به‌نه‌كان بوو. دواتر کە خوێندن له كڵێسا كرایه‌وه، ته‌نها ئه‌و منداڵانه بۆیان هه‌بوو بخوێنن، كه سه‌ر به خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بوون. گرنگترین شتێك كه فێری ده‌بوون ئایینی مه‌سیحی و زمانی لاتین بوو. چونكه ئینجیل به زمانی لاتین بوو، هه‌روه‌ها ده‌بوایه مه‌راسیم و نزا و دوعا و نوێژی مه‌سیحی فێر ببن.
كردنه‌وه‌ی قوتابخانه
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 17 دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو خوێندنگه له دانیمارك كرایه‌وه، ئه‌و خوێندنگه‌یانه ته‌نها بۆ منداڵی ئه‌و باوكانه بوون كه سه‌رباز بوون و دواتر له هه‌موو شوێنه دوورە ده‌سته‌كانیش كرایه‌وه.
منداڵ ده‌بوایه سه‌ره‌تای رۆژ كار بكات و پاش كاركردن بچێت بۆ خوێندنگه.
له ساڵی 1739 یاسای خوێندنگه ده‌رچوو و هه‌موو منداڵێك ده‌بوایه وانه‌ی پێبوترێته‌وه. ده‌بوایه دایك و باوكان خۆیان خه‌رجی ته‌واوی منداڵه‌كانیان بگرنه ئه‌ستۆ و حكومه‌ت هیچی له‌وباره‌یه‌وه نه‌ده‌كرد، هه‌ر بۆیه دایك و باوكان پێیانوا بوو كه ئه‌م جۆره خوێندنه ته‌نها كات كوشتنه.
خوێندنی زۆره‌ملێ
ساڵی 1814 یاسایه‌ك له دانیمارك ده‌رچوو كه به پێی ئه‌و یاسایه خوێندن كرا به خۆڕایی و هه‌موو منداڵێك ده‌بوایه تا پۆلی حه‌وت به زۆره‌ملێ بخوێنێ.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا كێشه بوو ئه‌وه بوو كه بۆ هه‌موو خوێندكارێك كتێب له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو، مامۆستا ده‌بوایه مێژووی وڵاته‌كه‌یان و بابه‌ته‌كانی ناو ئینجیل به خوێندكاره‌كان ئەزبه‌ر بكات. هه‌ر مامۆستایه‌ك به ته‌نها ده‌یتوانی 130 منداڵی له‌به‌ر ده‌ستدا بێت و به دوو قۆناغی ته‌مه‌ن و له دوو كاتی جیاوازدا فێریان بكات، به‌یانیان و ئێواران. مامۆستای ژنیش توانی ده‌ست به وانه‌وتنه‌وه بكات.
له ساڵانی په‌نجاكان به‌ملاوه له شاره‌كان هه‌موو منداڵێك تا پۆلی نۆ به خۆڕایی ده‌یخوێند، به تایبه‌تی وانه‌ی ماڵداری بۆ كچان و وانه‌ی دارتاشی بۆ كوڕان. له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی سیستمی خوێندن له دانیمارك قۆناغێكی تری بڕی، به‌هۆی ئه‌و هه‌ژارییه‌وه كه به‌رۆكی به خه‌ڵك گرتبوو، كچان له خوێندنگه جگه له‌وانه‌كانی خۆیان فێری چنین و دروومانیش ده‌كران و هاوكاتیش كوڕان ده‌بوایه ببنه وه‌ستایه‌كی باش و فێری به‌كارهێنانی هه‌موو ئامێره ده‌ستییه‌كان ببن.
وشه‌ی «تۆ» به‌كار ناهێنرێ
خوێندكار ده‌بێ زۆر رێزی مامۆستا بگرێ، نه منداڵ و نه دایك و باوكان بۆیان نییه وشه‌ی» تۆ» به‌كار بهێنن، به‌ڵكو ده‌بێ بڵێن» ئێوه«. هه‌ندێك جار منداڵ به دایك و باوكیشی نه‌ده‌وت «تۆ».
له ساڵی 1960ەوه منداڵ بۆی هه‌یه كه مامۆستاكه‌ی به ناوی خۆیه‌وه بانگ بكات.
به پێی یاسای ساڵی 1946 منداڵ ده‌بێت به پاك و خاوێنی بچێته خوێندنگه، ده‌بێ رێز پیشان بدات و گوێڕاڵ بێت و پابه‌ندی ئه‌و رێسایانه بێت كه پێی ده‌درێ.
لێدان قه‌ده‌غه‌یه
هه‌رچه‌ندە تا ساڵی 1967 مامۆستا بۆی هه‌بوو له خوێندكاره‌كانی بدات و زۆرێك له خوێندكاران له‌وه ده‌ترسان كه له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌یانه‌وه نامه‌ی ئاگاداركردنه‌وه بۆ دایك و باوكیان بنێرێت، چونكه له ماڵه‌وه له لایه‌ن دایك و باوكییانه‌وه لێدانیان ده‌خوارد.
حكومه‌تی دانیمارك ساڵی 1997 به ره‌سمی قه‌ده‌غه‌ی كرد كه له منداڵ بدرێ، ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ئه‌ركه‌كانیان به باشی جێبه‌جێ ده‌كرد پاداشت ده‌كران، پاداشه‌كه‌شیان وێنه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك یان ئاڵای نیشتمانی بوو كه به شانازییه‌وه به ده‌فته‌ری منداڵه‌كانه‌وه ده‌كرا، ئه‌م شانازییه زۆرجار هه‌موو خوێندكاره‌كانی نه‌ده‌گرته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا قه‌ده‌غه كرا كه دایك و باوك توندوتیژی دژی منداڵه‌كانیان له ماڵه‌وه به‌كار بهێنن.
په‌روه‌رده مافی بڕیاردانی زیاتری به دایك و باوكان داوه سه‌باره‌ت به كاروباری خوێندنی منداڵه‌كه‌یان، بۆ نموونه ئه‌و مافه‌ی به دایك و باوكی خوێندكار داوه كه منداڵه‌كه‌یان وانه‌ی ئایین بخوێنێت
یاخود نا
خوێندن له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات
له سیستمی په‌روه‌رده‌ی دانیماركدا منداڵ له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه ده‌چێته خوێندنگه و سه‌ره‌تا ماوه‌ی هه‌ر وانه‌یه‌ك 50 خوله‌ك بوو كه دواتر بۆ 45 خوله‌ك كه‌مكرایه‌وه.
رۆڵی شاره‌وانی له سیستمی په‌روه‌رده‌دا
شاره‌وانییه‌كانیش له دانیمارك به‌رپرسیارێتیان له ئه‌ستۆ دایه هه‌ر له دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی هاتوچۆ، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه ماڵه‌كه‌یان له خوێندنگه‌كه‌یان دووره.
ئازادی له هه‌ڵبژاردنی وانه‌ی ئایین
سیستمی په‌روه‌رده مافی بڕیاردانی زیاتری به دایك و باوكان داوه سه‌بارەت به كاروباری خوێندنی منداڵه‌كه‌یان، بۆ نموونه ئه‌و مافه‌ی به دایك و باوكی خوێندكار داوه كه منداڵه‌كه‌یان وانه‌ی ئایین بخوێنێت یا خود نا.
خوێندكاریش ده‌توانێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یان بڕیار بدات له كام تاقیكردنه‌وه‌دا به‌شداری بكات، یان له دوای پۆلی نۆ له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بێ یا خود نا.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی په‌روه‌رده
سیستمی په‌روه‌رده هه‌وڵ ده‌دات كه تاكێكی ئازاد و دیموكرات په‌روه‌رده بكات، به‌شێوه‌یه‌ك كه تاك فێری پرسیار و گومان بێت و بتوانێ له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه به‌شداری كایه‌كانی ژیان بكات و ئاستی هۆشیاری خۆی به‌رز بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی له‌داهاتوو له
ئه‌ستۆ بگرێ.
چۆنێتی دامه‌زراندنی مامۆستا
هه‌ر كام له خوێندنگه‌كانی دانیمارك بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی تازه یان كارمه‌ندێك دامه‌زرێنێ، خوێندنگه ده‌سته‌یه‌كی بڕیارده‌ر كه له به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگره‌كانی و نوێنه‌ری مامۆستایان و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دایكان و باوكان پێكده‌هێنێ، ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خۆی مامۆستا یان كارمه‌ند بۆ خوێندنگه دابمه‌زرێنێ. ئه‌مه كاتێك روو ده‌دات كه مامۆستایه‌ك یان كارمه‌ندێك وازی له كاره‌كه‌ی هێنا بێ. سه‌ره‌تا له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی خوێندنگه و ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ناوچه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه كه ئه‌و خوێندنگه‌یه پێویستی به مامۆستا یان كارمه‌ند هه‌یه له بوارێكدا، داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه خوازیاری دامه‌زراندنن سیڤی خۆیان بنێرن. كاتێك دیاری ده‌كرێ كه كه‌سه‌كه ئاماده بێ و پاش پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی داواكاری و چاوپێكه‌وتن، كاتێكی تر بۆ كۆبوونه‌وه دیاری ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی به ئاماده بوونی ده‌سته‌كه بڕیار بدرێ له‌سه‌ر دامه‌زراندن یا دانه‌مه‌زراندن.
هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك كه‌لتورێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. په‌یڕه‌و پڕۆگرامی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، هه‌ندێك خوێندنگه گرنگی به به‌هاكانی رێزگرتن له جیاوازییه‌كان و گه‌شبینی و هاندان ده‌دات و خوێندنگه‌ش هه‌یه ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی یان پاراستنی كه‌لتوری وڵات و پێكه‌وه كاركردنه.
كاتێك كه مامۆستایه‌ك یان كارمه‌ندێك سیڤی و فۆڕمی داواكاری خۆی بۆ دامه‌زراندن پێشكه‌ش ده‌كات و پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی فۆڕمه‌كان، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێ و چه‌ندین پرسیاری به‌ره‌وڕوو ده‌كرێته‌وه كه ده‌بێ وه‌ڵامی گونجاو و لۆجێكی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ده‌سته‌ی دامه‌زراندنه‌كه بڕیار بده‌ن، هه‌ندێك له‌و پرسیارانه‌ی كه له كه‌سه‌كه ده‌كرێ بریتین له:
1- باسی خۆت بكه.
2- چه‌ند له‌سه‌ر خوێندنگه‌كه‌مان ده‌زانی؟
3- بۆ پێت باشه له‌گه‌ڵ ئێمه كار بكه‌ی؟
4 -ده‌توانی چی بۆ ئێمه بكه‌ی كه خه‌ڵكانی تر ناتوانن بیكه‌ن؟
5 -چی سه‌رنجی راكێشای له بانگه‌وازه‌كه؟
6 -بۆ ده‌بێ تۆ هه‌ڵبژێرین؟
7 -چۆن كار ده‌كه‌ی و جه‌خت له‌سه‌ر چی ده‌كه‌یته‌وه؟
8 -كاره‌كه‌ت چۆن پێناسه ده‌كه‌ی؟
9 -كاتت چه‌ند ده‌وێ تا كارێكی باش بكه‌ی؟
10- به بڕوای خۆت چه‌ند لای ئێمه ده‌مێنیته‌وه؟
11 -ده‌توانی چی بكه‌ی كه تێیدا زۆر سه‌ركه‌وتوو بی؟
12 -ده‌توانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تردا به هاوبه‌شی كار بكه‌ی؟
13 -ده‌توانی چه‌ند ئه‌رك پێكه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ی؟
14 -تا چه‌ند په‌یڕه‌وی له‌كات ده‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانت له كاتی خۆیدا؟
15 -ئه‌گه‌ر كارت هه‌یه، بۆ ئێستا ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گری و ده‌ته‌وێ بیگۆڕی؟
16 -چیت پێ باشه له‌كاری ئێستات و چیت به دڵ نییه؟
17 -له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ركه رات چییه؟
18 -چه‌ندت مووچه ده‌وێ؟
19 -ئامانجی داهاتووت چییه؟
20 -خاڵی لاوازت چییه؟
ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری تر له كه‌سی بانگهێشتكراو ده‌كرێ، هه‌ندێكجار له كاتی پرسیاره‌كاندا، پرسیاری تر دروست ده‌بێ، ده‌بێ كه‌سه‌كه باس له زمانی جه‌سته و ته‌مه‌ن و باری خێزانی و شێوازی ده‌ربڕین و ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگیشی بكات.
دوای ئه‌وه‌ی كه چاوپێكه‌وتنه‌كه كرا، ده‌سته‌كه تێبینی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه داوای دامه‌زراندنیان كردووه ده‌رده‌بڕن و بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن.
لێره‌دا پرسیارێك دێته گۆڕێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دامه‌زراندنی مامۆستا یان كارمه‌ند بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه ئایا ته‌نها ده‌رچوون له‌په‌یمانگا و زانكۆ هه‌موو مه‌رجێكه بۆ دامه‌زراندن یان ده‌بێ پشت به میكانیزمی دیكه‌ش ببه‌سترێ؟
تێبینی: كتێبی پارادۆكسه‌كانی خوێندن، نووسینی خاتوو شه‌رمین ره‌شید-ه، خاتوونێكی كوردی هه‌ڵه‌بجه‌یه كه ماوه‌ی 26 ساڵه له دانیمارك وه‌ك مامۆستا و وانه‌بێژ و چاو‌دێر و راوێژكاری ده‌روونی له بواری سایكۆلۆژیای ئه‌رێنی كار كرده و ناوبراو ماسته‌ری هه‌یه له بواری سایكۆلۆژیا.
سه‌رچاوه/
پارادۆكسه‌كانی خوێندن، نووسینی شه‌رمین ره‌شید