دوای جێبەجێكردنی بڕیاری سیستمی كۆد بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، بە شێوەیەكی بەرچاو قەرەباڵغی لە بانكەكانی سلێمانی كەمیكردووە. هاوكات بەپێی سیستمەكە، خانەنشینان بە سەر سێ رۆژدا دابەشكراون و بەبێ هیچ کێشەیەك دەتوانن لە كاتێكی كەمدا مووچەكانیان وەربگرن.
لەوبارەیەوە، پەیمان غەفور بەڕێوەبەری یەكێك لە بانكەكانی خانەنشینان لە سلێمانی، رایگەیاند: ئەم سیستمی كۆدە زۆر باشە، لە بانكەكەی ئێمە چەند كۆدێكە. بۆ نموونە، رۆژی دوو كۆد لە 35 هەزارەوە و بۆ 36 هەزار رایی دەكرێت و لەم دوو كۆدەوە دەستمانكردووە بە دابەشكردنی مووچە، لە سەعات هەشتی بەیانییەوە دەستمانكردووە بە دابەشكردنی مووچە.
ئاماژەی بەوەشداوە: بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشین راپرسییەكیان بۆ كردووین، ئێمە لە هەر بانكێكی خانەنشینی راپرسییمان كردووە بۆ زانینی ئەوەی كێ پێیخۆشە بگوازرێتەوە بۆ بانكێكی نزیك شوێنی نیشتەجێبوونەكەی، بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە.