دوای سەردانی وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ دیپلۆماتکارە باڵاکانی ئەمریکادا لە واشنتۆن، بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا و چینیش کۆببنەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کردووە، لە کۆبوونەوەکانی وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکاندا، زەمینەسازی کراوە بۆ کۆبوونەوەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگی سەرۆکی چین لە مانگی داهاتوودا.
لە سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ هەریەکە لە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوە و جه یک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا کۆبۆوە و کۆشکی سپی سەردانەکەی بە "دەرفەتێکی باش" بۆ لێکنزیکبوونەوە ناوبرد.