داوەرانی ژن مۆندیال بەڕێوەدەبەن

10:32 - 2022-05-22
وەرزش
412 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی داوەرانی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ لیستی ئەو داوەرانەی بڵاوكردەوە كە دیاركراون بۆ بەڕێوەبردنی یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەر و چەند داوەرێكی ژنیش ناویان لە لیستەكە دا هاتووە.
فیفا رایگەیاند 36 داوەر و 69 یاریدەدەری داوەر و 24 داوەری ژووری ڤار لە هەر شەش كیشوەرەكە دیاریكراون بۆ بەڕێوەبردنی یارییەكان.
بۆ یەكەم جاریش لە مێژوودا ناوی سێ داوەری ژن دیاریكراون بۆ بەڕێوەبردنی یارییەكانی مۆندیال كە پێكهاتون لە ستیفانی فرابارتی فەرەنسی و سالیما موكاسانگای رواندی و یۆشیمی یاماشیتای ژاپۆنی، لە پاڵ ئەوانیشدا هەریەك لە نویزا باكی بەرازیلی و كارین دیاز میدینای مەكسیكی و كاسرین نیسیبتی ئەمریكی وەكو داوەری یاریدەدەر بەشداردەبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان