ئیتگار كیریت
لە فارسییەوە: محەمەد کەریم
سێ رۆژ دوای ئه‌وه‌ی گوێزایانه‌وه بۆ شوقه تازه‌كه‌یان، ژنێك كه له‌سه‌روویانه‌وه بوو له نۆهمی هه‌شته‌م ده‌ژیا له په‌نجه‌ره‌ی شوقه‌كه‌یه‌وه خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه. رۆمی له‌سه‌ر سینییه‌ك دوو كوپ قاوه‌ی پێ‌بوو، تازه له كافیتریاكه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه دراوسێكه‌ی له‌سه‌ر شۆسته‌كه له‌سه‌رده‌م كه‌وت. سینی قاوه‌كه‌ی له‌ده‌ست به‌ربۆوه و هه‌موو قاوه‌كه رژا به جله‌كانیدا، بۆ ئه‌وه‌ی چاوی به جێگایه‌كی تر نه‌كه‌وێت، ته‌نیا له‌په‌ڵه‌كانی قاوه‌كه له‌سه‌ر تراكسوته‌كه‌ی راما. ده‌نگی راكردن و هه‌ناسه‌بڕكێ و هات و هاواری ده‌هاته گوێ. له چاوتروكانێكدا قه‌ره‌باڵغییه‌ك دروست بوو، ئه‌و پیاوه‌ی عه‌ره‌قی كربۆوه و قاوه‌كه‌ی پاك ده‌كرده‌وه خه‌ریكبوو ته‌له‌فۆنی بۆ ئه‌مبولانس ده‌كرد. كه‌سێك وتی ناوی ژنه‌كه رینات یان رۆنیته. پاكه‌ره‌وه ژنه‌كه وتی: "به‌هۆی كۆرۆناوه‌یه، ئه‌م رۆژانه هه‌موان خۆیان ده‌كوژن. ئه‌م رۆژانه له هه‌واڵه‌كاندا هه‌ر باسی ئه‌مه‌یه."
ده‌نگی بوقی ئاگاداركردنه‌وه كه له دووره‌وه ده‌هات له‌گه‌ڵ ده‌نگی مۆبایله‌كه‌ی رۆمی تێكه‌ڵ ببوو. دانیاڵ بوو، به‌ڵام رۆمی نه‌یده‌ویست به ته‌له‌فۆن باسی مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ بكات. ده‌ستێكی له روخساری دا بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت ناگری. هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشا و چووه ناو بیناكه‌وه. له‌م كاته‌دا گوێی له ده‌نگی پاكەره‌وه‌كه بوو كه وتی: "هێی!" كه لایكرده‌وه، پاكه‌ره‌وه‌كه به ده‌نگی به‌رز وتی: "بۆ كوێ سه‌رت داخستووه و خه‌ریكه ده‌ڕۆیت، خاتوون، به‌خێرێ شایه‌تی ها." رۆمی وتی: "شایه‌تی چی؟ خۆم من هیچم نه‌دیوه." به‌ڵام پاكه‌ره‌وه ده‌ستی هه‌ڵنه‌ده‌گرت و هاواری كرد: "تۆ له هه‌موان نزیكتر بوویت له رووداوه‌كه‌وه."
"فه‌رموو! هه‌موو خوێنه‌كه‌ی به‌جله‌كانته‌وه‌یه". "ئه‌وه خوێن نییه. قاوه‌یه! قاوه‌كه‌م له ده‌ست كه‌وت." پاكه‌ره‌وه وتی: "له روانگه‌ی منه‌وه خوێنه. ده‌بێت پۆلیس سه‌یرێكی بكات". رۆمی بۆ ساتی وشك بوو، به‌ڵام كه مۆبایله‌كه‌ی جه‌ره‌سی لێدا دووباره كه‌وته‌وه رێ. پاكه‌ره‌وه دووباره هاواری كرد: "هێی!" به‌ڵام ئه‌مجاره پیاوێكی دیكه وتی: "واز له‌و ژنه داماوه بێنه."
دانیاڵ به سه‌روسیمایه‌كی گرژ و ماته‌وه ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه و پرسی: "بۆچی هه‌ر ته‌له‌فۆن ده‌كه‌م وه‌ڵام ناده‌یته‌وه؟" به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی رۆمی قسه‌یه‌ك بكات، چاوی به په‌ڵه‌كانی سه‌ر تراكستوته‌كه‌ی كه‌وت و وتی: "چی بووه؟ وه‌زعت باشه؟" رۆمی ده‌یه‌ویست به‌سه‌رهاتی پیره‌ژنه‌كه و پاكه‌ره‌وه‌كه‌ی بۆ باس بكات كه ده‌یه‌ویست رێگای بۆ دانی چی بكات و بڵێت له‌وانه‌یه په‌ڵه‌كانی سه‌ر تراكسوته‌كه‌ی ئیتر پاك نه‌بێته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا توانی به‌ده‌نگێكی سه‌یر بناڵێنێت. دانیاڵ وه‌كو هه‌میشه به‌بێتاقه‌تییه‌وه له‌باوه‌شی كرد، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له باوه‌شی نه‌كردبێت. "خێراكه ئازیزم. بڵێ چی بووه؟"
رۆمی هه‌موو شتێكی بۆ دانیاڵ باسكرد. حه‌زی ده‌كرد دڵسۆزی بۆ دراوسێكه‌یان نیشان بدات، بڵێت رووداوێكی تۆقێنه‌ر بووه، بێگومان زۆری ئازار چه‌شتووه، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ر به تووڕه‌بوونی خۆی بگرێت. ئه‌م شوقه‌یه سێ ملیۆن و چوارسه‌د شكیل له‌سه‌ریان كه‌وتبوو. دایكی دانیاڵ نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێكی پێدابوون و باقی پاره‌كه‌شیان وه‌كو قه‌رزی خانووبه‌ره وه‌رگرتبوو كه دانه‌وه‌ی بیست و سێ ساڵی پێده‌چوو. بیست و سێ ساڵ! رۆمی بیریكرده‌وه ئه‌گه‌ر بیانویستایه مناڵیان ببێت، یه‌كسه‌ر دوای رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، مناڵه‌كه‌یان گه‌وره ده‌بوو، مه‌كته‌بی ته‌واو ده‌كرد، ده‌چوو بۆ سه‌ربازی و له جێگایه‌ك شه‌ڕی ده‌كرد و پاشان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام خۆی و دانیاڵ هه‌روا سه‌رقاڵی دانه‌وه‌ی قه‌رزی شوقه‌كه بوون. هه‌ركاتێكیش كه له باخچه‌ی ساوایان، له قوتابخانه یان له عه‌سكه‌ری ده‌گه‌ڕایه‌وه، ئه‌و مناڵه‌ی هێشتا نه‌هاتبووه دنیاوه، پێی ده‌خسته ئه‌و شوێنه‌وه كه ئێستا جه‌سته‌ی رینات یان رۆنێت له‌وێ ته‌خت كه‌وتووه.
بۆ بازاڕگه‌رمی شوقه‌كه‌یان پێیان گوتبوون: "به‌كه‌ڵكی ئه‌و پسپۆڕه گه‌نجانه دێت كه له‌سه‌ر رێگه‌ی گه‌شه‌كردنن" ئه‌و كه‌سانه‌ی لێره شوقه‌یان كڕی به‌دوای گه‌شه‌كردنی ژیانیانه‌وه بوون، قه‌رزیان وه‌رگرت و خۆینیان بوو به ئاو رۆحیان ده‌رچوو، به‌ڵام له‌پێناوی چیدا؟ بۆ ئه‌وه‌ی دواجار رینات یان رۆنیت ناوێك له په‌نجه‌ره‌وه خۆی هه‌ڵبداته خواره‌وه و ژیانیان لێ بكات به ژه‌هره‌مار؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه خه‌مۆكیشی هه‌بووبێت، ده‌بوو ئه‌وه بزانێت ته‌نیا خۆی له‌م دنیایه‌دا ناژی و ده‌بوو ئه‌وه‌نده عه‌قڵی هه‌بوایه له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی یان له حه‌مام خۆی بكوژێت. ئه‌گه‌ر هه‌رده‌بوو له په‌نجه‌ره‌وه خۆی هه‌ڵبداته خواره‌وه، بۆچی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌رووی دراوسێكه‌یه‌وه خۆی هه‌ڵبداته خواره‌وه، له په‌نجه‌ره‌ی هوتێلێكه‌وه خۆی هه‌ڵنه‌دا؟ رۆمی به دانیاڵی وت: "ناتوانم ته‌حه‌مولی ئه‌م دۆخه بكه‌م، ئیتر حه‌زناكه‌م لێره بژیم، ناتوانم له جێگایه‌ك بژیم كه خه‌ڵك خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه." دانیاڵ كه زۆر به ئارامی رۆمی نه‌وازش ده‌كرد وتی: "ئارامبه ئازیزم. كێشه‌كه بیناكه نییه. ته‌نیا ژنێك خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه. ژنێكی هه‌ژار. ئه‌م بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه." رۆمی له پێستی خۆی ده‌رچوو، گوتی: "ئه‌سڵه‌ن هه‌ژار نییه. من هه‌ژارم. من و تۆ و دایكت! له‌به‌ر ئه‌وه دایكت مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی دا به ئێمه؟" كه دراوسێیه‌ك ته‌نانه‌ت ناویشی نازانین بێت و رێك و ره‌وان له‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه خۆی بكوژێت؟"
پاشان ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنه‌ی خۆی كوشتبوو ناوی ساریته و به‌یانی ئه‌و رۆژه، دانیاڵ پێی داگرت بچن بۆ مه‌راسیمی ناشتنه‌كه‌ی. دانیاڵ وتی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا رابێین و هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی عه‌قڵی بڕی ده‌كرد، چاره‌ی مه‌سه‌له‌كه یان رێوڕه‌سمی ناشتنه‌كه بوو یان چاره‌سه‌ری ژن و مێرد. رۆمی هیچ مه‌یلێكی نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بچێت بۆ رێوڕه‌سمه‌كه، به‌ڵام چاره‌سه‌ر له‌وه‌ش خراپتر ده‌هاته به‌رچاو، تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوو له زۆرانبازی له‌ناو قوڕ و دادگای ته‌ڵاقدا. دانیاڵ ئه‌دره‌سی گۆڕستانه‌كه‌ی به وایز نارد و به‌درێژایی رێگای گۆڕستانه‌كه له یه‌ك دوو وشه زیاتر قسه‌یان نه‌كرد. كه گه‌یشتن دانیاڵ جه‌ختی كرده‌وه چه‌پكه‌گوڵێك له‌و پیاوه ئاینییه بكڕن كه له سه‌به‌ته‌یه‌كدا گوڵی سیس و ژاكاوی ده‌فرۆشت. ده دوانزه كه‌س له‌وێ بوون كه رۆمی له‌ناویاندا ته‌نیا پاكه‌ره‌وه‌كه‌ی ناسی. پاكه‌ره‌وه یه‌كسه‌ر نزیك بۆوه و به رۆمی وت ئیشه‌كه‌ی زۆر ناشیرین بووه، دوێنێ پێش ئه‌وه‌ی پۆلیس بێت، شوێنه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه. دانیاڵ له جیاتی ئه‌وه‌ی لایه‌نگری رۆمی بكات و به پاكه‌ره‌وه‌كه بڵێت وازی لێبێنه، سه‌رێكی راوه‌شاند و وتی: "به‌ڵێ، به‌ڵێ، تۆ راست ده‌كه‌یت!"
پاكه‌ره‌وه‌كه رۆیشت، به‌ڵام یه‌ك دوو ده‌قه دوای ئه‌وه دووباره سه‌رو سه‌كوتی په‌یدابۆوه، ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ خۆیدا ژن و مێردێكی پیری چاوئاوساوی هێنابوو. ئاماژه‌ی بۆ رۆمی كرد و وتی: "ده‌یبینیت؟ ئه‌مه هه‌مان دراوسێیه كه پێم وتی، ئه‌و كه‌سه‌ی خۆهه‌ڵدانی كچه‌كه‌تی دیوه." پیره‌مێرده‌كه سه‌رێكی راوه‌شاند و ده‌ستی راستی درێژكرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌م رۆمی هه‌م دانیاڵ سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر هه‌ستیار بوون. هه‌ردووكیان ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ پیره‌مێرده‌كه كرد. پیره‌مێرده‌كه وتی: "من ئایزاكم ئه‌ویش شوشانایه." چه‌ند ساتێ دوای ئه‌وه، ره‌نگه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌س هیچی نه‌گوت، وتی: "ئێمه دایك و باوكی ساریتین." هه‌تا ئه‌و قسه‌یه‌ی له‌ده‌م ده‌رهات شوشا ده‌ستیكرد به‌گریان. ئایزاك له رۆمی پرسی: "كاتێك كه‌وته‌خواره‌وه توانیت روخساری ببینی؟" رۆمی هیچی نه‌گوت، نه‌یده‌زانی چی بڵێت، دڵی به‌وه خۆش بوو ئه‌گه‌ر كه‌مێك دان به‌خۆیدا بگرێت، دانیاڵ قسه‌یه‌ك ده‌كات و له‌و ته‌ڵه‌زگه‌یه رزگاری ده‌كات. به‌ڵام دانیاڵ قسه‌ی نه‌كرد و هه‌موویان بێده‌نگ وه‌ستابوون، جگه‌له له دایكی ساریت كه هێشتا ده‌گریا.
ئه‌و شه‌وه دانیاڵ یه‌كسه‌ر خه‌وی لێكه‌وت و پرخه پرخی به‌رزبۆوه. رۆمی سه‌عاتێك له‌ناو جێگه‌دا بێ‌دار بوو، پاشان هه‌ڵسا، جگه‌ره‌یه‌كی ماریجوانای پێچایه‌وه و چووه باڵكۆنه‌كه، ماریجواناكه‌ی له یه‌كێك له هاوڕێكانی دانیاڵ كڕیبوو. بۆنی كولیچه‌ی لێده‌هات و زۆر خۆش بوو. رۆمی له سه‌ره‌وه‌ی قادرمه‌كه‌وه سه‌یرێكی خواره‌وه‌ی كرد و بۆ ئه‌و شوێنه ده‌گه‌ڕا كه ساریت كه‌وتبووه سه‌ری. پاكه‌ره‌وه‌كه له مه‌راسیمه‌كه وتبووی عه‌رده خۆڵه‌مێشییه‌كه به خوێنی سوور بووه، به‌ڵام ئێستا له نهۆمی حه‌وته‌مه‌وه، هه‌موو شتێك پاك و ته‌میز ده‌هاته به‌رچاو، ژن و مێردێكی گه‌نجیش سه‌رگه‌رمی یه‌كتری بوون.
كاتێك رۆمی به دانیاڵی گوتبوو به‌ده‌ست ئه‌و ژنه‌وه مێشكی تێكچووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێك له‌و كاته‌دا خۆی كوشتووه كه رۆمی له‌وێوه تێپه‌ڕیوه، دانیاڵ له وه‌ڵامدا گوتبووی ته‌نیا بیر له‌خۆی ده‌كاته‌وه، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه تێبگات هه‌موو شتێك له‌م دنیایه‌دا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه. به‌ڵام ئێستا كه ده‌یبینی ئه‌و ژن و مێرده، له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك كه قاچێكی كورت بۆته‌وه و به‌رامبه‌ر شوقه‌كه‌یه‌تی، به‌كرده‌وه سه‌رگه‌می یه‌كترین، بیری ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بێگومان په‌یوه‌ندی به‌مه‌وه هه‌یه ده‌ستبه‌رداری نه‌ده‌بوو. له‌وانه‌یه ساریت گه‌یشتبێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌و بۆنه تازه‌یه‌ی له دیواره‌كان دێت له‌گه‌ڵ مه‌ڕمه‌ڕی سپی بریقه‌داری لۆبی ده‌توانێت گیانێكی تازه به ژیان ببه‌خشێت و پاشان كاتێك سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی كردووه، چاوی به رۆمی كه‌وتووه كه به ته‌راكستوته‌وه له كافیتریاكه دێته ده‌ره‌وه، له‌و روانگه به‌رزه‌وه، تێگه‌یشتنی وابووه رۆمی به‌خته‌وه‌ره و ژیانی ژن و مێردایه‌تی لێوان لێوه له چێژ و له‌زه‌ت و رۆمی و دانیاڵ هێنده‌ی ئه‌و دوو كوپه قاوه كاغه‌زییه‌ی سه‌ر سینییه‌كه له‌یه‌كه‌وه نزیكن. ئیتر كاسه‌ی سه‌بری ساڕێژبووه و خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مێشكی رۆمی تێكبدات. رێك وه‌كو رۆمی كه ده‌قه‌ی ده‌ژمارد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵبداته سه‌ر ئه‌و عاشق و مه‌عشوقه‌ی هات وهاوار و ئاخ و ئۆفیان بوو، بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی چێژ و عه‌شقه له‌سه‌ریان ده‌ركات.
سه‌رچاوه: www.peyrang.org