پێشبینی کەشوھەوا و خۆڵبارین راگەیەندرا

12:55 - 2022-05-22
کوردستان
759 جار خوێندراوەتەوە

پێشبینییەکان بۆ کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا، رۆژی دووشەممە ئاستی خۆڵبارین زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووشەممەش ئاسمان پەڵەھەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵدا، لە ھەندێ ناوچەشدا ئاستی خۆڵبارین زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی.

#خۆڵبارین

بابەتە پەیوەندیدارەکان