راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی راگەیاندنی پشوو و خۆڵبارینەوە

09:29 - 2022-05-23
کوردستان
872 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی پشوو بەھۆی خۆڵبارینەوە روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، چاودێری کەشوھەوا دەکەن و لە ھەرشوێنێک ئاستی خۆڵبارین بگاتە رادەی مەترسیدار، پشووی رەسمی رادەگەیەندرێت.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چاودێری رەوشی کەشوھەوا دەکەن و ھەرکاتێک ئاستی خۆڵبارین لە ھەر شوێنێک بگاتە رادەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ، بێ دوو دڵی راسپاردەی پشووی شوێنە رەسمییەکان و گشتییەکان دەکەن لە ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لەپێناوی بەرژەوەندی و تەندروستی ھاووڵاتیاندا.

#خۆڵبارین #کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان