ئاكۆ كه‌ریم مه‌عروف
له‌باره‌ی ئه‌م رۆمانه‌وه: ده‌متوانی به‌رگه‌ی ساردی جیهان و فه‌رامۆشكردنی ژیان بگرم، به‌ڵام له ئه‌مڕۆ به‌دواوه ناتوانم نیومرۆڤبم.
نازانم ئاخۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌رم به‌و جۆره‌م گیرۆده‌ی كۆنیشانه‌ی (ئه‌سپه‌رگه‌رم) یه‌كێكه له جۆره‌كانی دۆخی ده‌روونی ئۆتیزم. هه‌میشه ده‌ستكردن به نووسینی رۆمانێك به‌لامه‌وه سه‌خت بووه، گرفته‌كه‌ش له یه‌كه‌مین لاپه‌ڕه‌دا بووه سه‌ختییه‌كه ده‌پووكێته‌وه و كۆتایی دێت. له ساڵی 1943 هانز ئه‌سپه‌رگه‌ر ده‌ستنیشانی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌ی كردووه، پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه بۆچی تێكچوونی ئه‌سپه‌رگه‌ر ده‌بێته رۆمانێكی سه‌رنجڕاكێش؟ له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن (جۆرێكی تری تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی ئۆتیزمه، كه كێشه‌ی تێكچوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌یاندن و ره‌فتاری دووباره‌بوونه‌وه‌یان هه‌یه له یه‌ككاتدا، به‌ڵام منداڵانی ئه‌م تێكچووه هه‌تاوه‌كو چه‌ند ساڵی یه‌كه‌می ژیانیان فێری گه‌شه‌پێدان به زمانگرتن ده‌بن و له‌م بواره‌دا دواناكه‌ون له هاوته‌مه‌نه‌كانیان فێری وشه و گرێ ده‌بن، هه‌تا ده‌گه‌ن به سێ ساڵی، هه‌ندێجاریش نیوه رسته فێرده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا فێری چه‌ندین شاره‌زایی و پێشكه‌وتن ده‌بن و له توانایاندا هه‌یه بگۆڕێن و خۆیان بگونجێنن و خۆیان ده‌ربخه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجۆره له نه‌خۆشی ده‌روونی زۆرجار له قوتابخانه له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوپۆله‌كان و كه‌سه نزیكه‌كانیان كێشه‌ی په‌یوه‌ندییان بۆ دروست ده‌بێت).
ئه‌وه‌نده‌ی ئاگارداربم زۆرن ئه‌و چیرۆك و رۆمانانه‌ی ده‌چنه نێو قووڵایی بارودۆخی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه گیرۆده‌ی دۆخێكی ده‌روونی ئاڵۆزن، به‌شبه‌حاڵی خۆم زۆرجار به‌ر ئه‌و تێكستانه كه‌وتووم، په‌یوه‌ندییان، هه‌ڵسوكه‌وتیان، خه‌مخۆری دایك و باوك و كه‌سه نزیكه‌كانیان، پاشان تێگه‌یشتن لێیان و خه‌ون بینین به چ دونیایه‌كه‌وه ئامانجیانه هه‌موو ئه‌مانه جێگه‌ی پرسیارن و رۆمان‌نووسین له‌باره‌ی ئه‌م دۆخه‌وه لانی كه‌م فێری ئه‌وه‌مان ده‌كات ئه‌م ئینسانانه سه‌نته‌رن و خه‌ون و خولیای خۆیان هه‌یه، ئاساییه زۆربه‌ی به‌هره‌مه‌نده دیاره‌كانی دنیای ئه‌ده‌ب و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تر به‌ده‌ر نه‌بوون له دۆخێكی ده‌روونی.
له كۆتاییدا رۆمانه‌كه ده‌بێت بخوێنرێته‌وه، ئه‌م رۆمانه باس له زنجیره‌یه‌ك كێشه‌ی ئینسانێك ده‌كات كه گیرۆده‌ی دۆخی ده‌روونی نه‌خۆشی ئه‌سپه‌رگه‌ره، به تایبه‌ت له كۆتایی رۆمانه‌كه‌دا ئه‌و كات هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه ماڵئاوایی دایك له ژیان به نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ چ ئازارێك له دڵی كاره‌كته‌ر و خوێنه‌ردا دروست ده‌كات، له‌م روانگه‌یه‌وه كاره‌كته‌ری یه‌كه‌می رۆمانه‌كه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه.
ئه‌م رۆمانه كه له وه‌رگێڕانی هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵایه و ده‌زگای سه‌رده‌م چاپی كردووه، خانمه رۆماننووس (ئه‌سیر عه‌بدوڵا ئه‌لنه‌شمی) نووسیوێتی و پێشتر چه‌ند رۆمانێكی تری به چاپ گه‌یاندووه و له ده‌نگه دیاره‌كانی رۆمانی وڵاتانی عه‌ره‌بییه به‌تایبه‌ت وڵاتانی كه‌نداو. ئه‌سیر عه‌بدوڵا ئه‌لنه‌شمی ساڵی 1984 له شاری ریازی سعودیه له‌دایك بووه، پێشتریش رۆمانێكی كراوه به زمانی كوردی ( زیاتر له‌وه‌ی خۆشم ویستیت) چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.