سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، پارێزگاری داھاتووی کەرکوک کورد دەبێت و "ھاوپەیمانێتیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە" زۆرترین دەنگ بەدەستدەھێنێت.
ئاسۆ مامەند لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە لەسەر خەڵکی کەرکوک بچن بۆ دەنگدان، چونکە نەچوونیان بە واتای بەردەوامی شۆڤێنییەکانە.
وتیشی، مژدە بە خەڵکی کەرکوک دەدەن، "ھاوپەیمانێتیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە" زۆرترین دەنگ و کورسی بەدەستدەھێنێت و پارێزگاری داھاتووی کەرکوک کورد دەبێت و لە ھاوپەیمانێتییەکەی ئەوان دەبێت.
سەرچاوە: کوردسات نیوز