پەیامی ئەمڕۆ

11:01 - 2023-11-04
کوردستان
442 جار خوێندراوەتەوە

١٤٢ هاوپەیمانی گەنجانی كەركوكە
لیستی ١٤٢ هەر خەبات ناكات بۆ ناسنامەی مێژوویی و سەلماندنەوەی كوردستانێتی كەركوك، لیستی ١٤٢ لەپاڵ ئەم ئەركە نەتەوەیی و نیشتمانییەدا كۆششی بێوچان دەكات بۆ ئایندەی كچان و كوڕانی كەركوك، بۆ دابینكردنی دەرفەتی كار و دامەزراندن و ژیانێكی خۆش و ئاوەدان بۆ چین و توێژەكانی كەركوك.
هاوپەیمانی (كەركوك هێز و ئیرادەمانە) هێز و تەوژمی گەنجانی كەركوكە بۆ دواڕۆژێكی گەش گەش كە جیاوازی نەتەوەیی و مەزهەبی لە دامەزراندن و هەلی كار و ژیانی خۆشگوزەران، ناهێڵێت. هاوپەیمانییەكە بۆ لاوان و نەوە تازەكانی كەركوك، هەر بە لاوانیش سەردەكەوێت.
دەنگی كچان و كوڕانی كەركوك
دەنگی زوڵال دەبێت لە سەركەوتنی لیستی ١٤٢ دا.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان