پەیامی ئەمڕۆ: هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، هێزی ئەژنۆ و هیمەتی خزمەتە

12:05 - 2023-11-06
کوردستان
328 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە هاوپەیمانی هێزی ئەژنۆ و هیمەتی خزمەتە 

هاوپەیمانی هێز و ئیرادە، هاوپەیمانییە بۆ خزمەتی ئاوەدانی و بوژانەوەی کەرکوک، هەر هاوپەیمانییەکی سیاسی نییە بۆ چنینەوەی دەسکەوتی سیاسی کە ئەمەش بۆ کەرکوک و کورد و کوردستان زەرورییە، بەڵکو هاوپەیمانییەکە بۆ خزمەتی گەڕەکە هەژارەکان، بوژانەوەئ باخچەی مناڵان و (مەتکەب ) و بنکەی تەندروستی و خەستەخانە و شارەوانی و گوزەر و کۆڵانەکانی کەرکوک.
هاوپەیمانییەکەمان  ئەندازیار و دکتۆر و مامۆستا و کارمەند و فەرمانبەر و پێشمەرگەی خزمەتی تێدایە کە لەیەکەم ڕۆژی دوای دەستبەکاربوونی ئەجیندای پرۆژە و کارەکانی ئامادەیە و لیستی نوقسانییەکانی ئیدارەی بەوەکالەتی ئەزبەر کردووە،  چونکە هەڵقوڵاوی داخوازی و پێداویستییەکانی خەڵکی شارەکەیە. هاوپەیمانی قەرەبووی چەند ساڵی رابردووی بێ خزمەتی گەڕەکە کوردییەکانە کە دوای ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ باجی سیاسەتی شۆڤێنی و تایفی لەلایەک و سیاسەتی بوغرایی و خۆ گیڤکردنی سەردەمی ریفراندۆم لە لایەکی ترەوە دەدەن.
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە هاوپەیمانی هێزی ئەژنۆ و زامنی هیمەتی خزمەتیشە، بۆ ئاوەدانی و گێڕانەوەی شارەکەمانە بۆ زەمەنی زێڕینی حوکمڕانی کورد و یەکێتی و پێکەوەژیان لە کەرکوکدا.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان