״چەسپاندنی بنەماكانی چاكسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی״

10:03 - 2023-11-07
عیراق
401 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لەمیانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییان تاوتوێكرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، كە دوێنێ لە بەغدا بەڕێوەچوو، باس لە بارودۆخی گشتیی وڵات كرا، هەروەها چۆنێتی بەهێزكردنی چەمكەكانی دادپەروەری و سەروەریی یاسا بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی مافەكان و بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی سەقامگیر و پێشكەوتوو و بەردەوامیدان بە هەوڵەكان بۆ چەسپاندنی بنەماكانی چاكسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سنوورداركردنی خراپ بەكارهێنانی سامانی گشتی، دووپاتكرایەوە.
هاریكاری نێوان سەرۆكایەتیی كۆمار و ئەنجومەنی دادوەری لە پێشكەشكردنی پڕۆژەیاساكان و پێداچوونەوە بە یاساكاندا بۆ پەسەندكردنیان، كە پەیوەستن بە كار و بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بوو.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان