ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
خۆسێ ساراماگۆ، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب، پێمان ده‌ڵێ: «هێزی ئابووری، توانا و هێزی سیاسی ده‌ستنیشان ده‌كات، حكومه‌ته‌كان ده‌بنه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار بۆ هێزی ئابووری». له‌م روانگه‌یه‌وه و له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سیستمی جیهاندا، هه‌ریه‌كه له چین و هیندستان هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌ده‌ن تا توانا و هێزی ئابووری و ته‌كنۆلۆجیای خۆیان بسه‌لمێنن، هه‌ر لەو رێگه‌یه‌شه‌وه هه‌وڵ ده‌دن هه‌ژموونی سیاسی خۆیان به‌سه‌ر سیستمی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تیدا بسه‌پێنن، ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: تا ساڵی 2030 كامیان ده‌توانن زووتر ئه‌و ئامانجه بپێكن، هه‌ڵبه‌ت سه‌ركه‌وتنی هه‌ر یه‌كه‌یان په‌یوه‌سته به سه‌رمایه‌ی دارایی و مرۆیی، كوالێتی پیشه‌سازی، به‌هێزكردنی دراوی نیشتمانی و به‌رده‌وامیی له كێبڕكیدا.
خۆرئاوا له پاشه‌كشه‌دایه
له سه‌ره‌تا ئه‌م ساڵدا گۆڤاری فۆرین پۆلیسی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گۆڕانكارییه‌ك له ئارادایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له ژینگه و كه‌ش و هه‌واوه بیگره، تا ده‌گات به وه‌رزش و بواری دیپلۆماسیش، به گشتی وڵاتانی باشووری گۆی زه‌وی روو له هه‌ڵكشان و به‌هێزبوون و هه‌ژموونی خۆرئاوا به‌سه‌ر ئابووری و جیۆسیاسییه‌وه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، ئه‌ویش له سایه‌ی ده‌ركه‌وتنی سیستمێكی نوێی جیهانیدا، كه خۆی له فره‌جه‌مسه‌ریدا ده‌بینێته‌وه و قورساییشی ده‌كه‌وێته ئاسیاوه.
له‌و نێوانه‌دا چین و هیندستان وه‌ك دوو هێزی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌رده‌كه‌ون، ئابووریی ئه‌م دوو وڵاته له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا لێك نزیك بوون، به‌ڵام جیاوازی نێوانیان ورده ورده په‌ره‌ی سه‌ند، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی له ساڵی 2022دا ئابووریی چین پێنج هێنده‌ی ئابووریی هیندستان بوو، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له داهاتوودا جارێكی دیكه جیاوازییه‌كه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه. كۆمپانیای (گۆڵدمان ساكس)، له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، تا ساڵی 2035 ئابووریی چین ده‌بێته گه‌وره‌ترین ئابووری و ئابووری هیندستانیش ده‌بێته چواره‌م ئابووری گه‌وره‌ی جیهان، هه‌ڵبه‌ت پێوانه‌ی هێزی ئابووریی ئه‌م وڵاتانه به گوێره‌ی تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی مه‌زه‌نده كراوه.
گه‌شه‌ی دوور مه‌ودا
له ساڵی 2075دا ئابووریی چین هه‌ر یه‌كه‌م ده‌بێت و ئابووریی هیندستان ده‌بێته دووه‌م و ئه‌مریكا ده‌چێته پله‌ی سێیه‌م، ئه‌م راپۆرته ئه‌گه‌رچی قسه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی دوورمه‌ودا ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ راپۆرتێكی دیكه‌ی دامه‌زراوه‌ی (فیچ سۆلیوشنز) یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه قسه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری نزیك مه‌ودا ده‌كات و پێی وایه گه‌شه‌ی ئابووریی هیندستان تا ساڵی 2030 خێراتر و به‌رزتره له گه‌شه‌ی ئابووریی چین، به‌ڵام هێشتا چین له تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆییدا ئاستی به‌رزتره، مه‌سه‌له‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه به‌شی تاك له به‌رهه‌م و داهاتی گشتی ئه‌و وڵاته چه‌نده، بۆ نموونه له چین داهاتی ساڵانه‌ی تاك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 11 هه‌زار و 800 دۆلاره‌وه بگاته 22 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام داهاتی ساڵانه‌ی تاك له هیندستان له دوو هه‌زار و 200 دۆلاره‌وه ده‌گاته دوو هه‌زار و 400 دۆلار، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه له داهاتی تاكی هیندستاندا زۆر كه‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ داهاتی تاك له چین.
هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتن
یه‌كێكی دیكه له‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه، ئه‌و دوو وڵاته به دوو وڵاتی ئابووریی گه‌وره‌ی جیهان دابنرێت، راپۆرتێكی (سه‌نته‌ری ئاینده‌ی هێزی ئابووری)یه، ئه‌م سه‌نته‌ر له ئه‌مریكایه و له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كات چین و هیندستان ئابوورییه‌كه‌یان رۆژ به رۆژ پێش ده‌كه‌وێت و رێژه‌ی تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆییان له كۆی گشتی تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی جیهان كه ئێستا %23یه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ %43.2، له كاتێكدا ئاستی ئه‌مریكا و ئه‌وروپای خۆرئاواش داده‌به‌زێت.
هۆكاری ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی چین و هیندستان، تا راده‌یه‌ك دیاره، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی پێكرا، سه‌ركه‌وتنی هه‌ر یه‌كه‌یان په‌یوه‌سته به سه‌رمایه‌ی دارایی و مرۆیی، كوالێتی پیشه‌سازی، به‌هێزكردنی دراوی نیشتمانی و به‌رده‌وامیی له كێبڕكیدا، هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م له سه‌رمایه‌ی مرۆیی و هێزی كاردا زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه، له رووی سه‌رمایه‌شه‌وه هێزێكی ئابووریی گه‌وره بن و له پاڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌ردووكیان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی پیشه‌سازی و به‌رده‌وامی كێبڕكێكانیان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: المستقبل