سوپای تورکیا نزیکەی 10 کیلۆمەتری دیکە خاکی ھەرێمی کوردستانی بەزاند

10:50 - 2023-11-08
کوردستان
220 جار خوێندراوەتەوە

سوپای تورکیا نزیکەی 10 کیلۆمەتری دیکە خاکی ھەرێمی کوردستانی بەزاند و بنکەیەکی سەربازی نوێی لە سنووری برادۆست کردەوە.
سوپای تورکیا بنکەیەکی سەربازی نوێی لە سنووری برادۆست کردوەتەوە، نزیکەی 10 کیلۆمەتری دیکە ھاتوەتە خاکی ھەرێمەوە، هەروەک زیاتر لە 100 سەربازی لە رێگەی ھەلیکۆپتەرەوە لە بنکەکە دابەزاندووە.
وتیشی، بەدانانی ئەم بنکە سەربازییە ناوچەی دووریە بەتەواوەتی لە ناوچەی خواکورک دادەبڕێت، هەروەک ناوچەکانی تارستان و کەم کۆڕا و سنین و لۆلان زیاتر لە بەردەم سوپای تورکیادا کراوە دەبێت. 
لە ماوەی ھەفتەیەکدا چوارجار فڕۆکەی جەنگی بۆردمانی ناوچەی برادۆستی کردووە، جگە لەوەش سوپای تورکیا بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی تۆبپارانی ناوچەی سنوورییەکانی برادۆست دەکات.

سەرچاوە: کوردسات نیوز

#حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان