هەموو ئەندامان و دڵسۆزانی یەکێتی لە کەرکوک دەبن. لەبەرەی پێشەوەی نەبەردی دیموکراتی هەڵبژاردن دەبن لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان (خانەقین، خورماتوو، شەنگال، مەخمور، شێخان و تەواوی موسڵ)، ئەم دەڤەرانەی نیشتمان گشتی گرنگن، بێگومان لە کەرکوک پشتیوانی لە تیمی ١٤٢ پاڵپشتییەکە بۆ هەموو نەتەوە.
ئەرکی سەرەکییە هەموو ئۆرگان و هۆگرانی یەکێتی، هەموو تواناکانی یەکێتی تەرخانی نەبەردی ناسنامەی نەتەوەیی بن لە کەرکوک، چونکە تیمی ١٤٢ لە جیاتی هەموو یەکێتی و یەکێتییەکانیش لە جیاتی هەموو کورد
ئەم شاییە دیموکراتییەی هەڵبژاردن بەرپا دەکەن.
بڕیاری یەکدەستی یەکێتی و بڕیاری سەرۆکی یەکێتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانییە کە گشتمان لە کەرکوک دەبین، گشتمان خاوەن ماڵین و خاوەن ئیرادەین بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە).
ماڵی کەرکوکی ئاوەدانە و هەموو خەڵکی کوردستانیش خاوەنی کەرکوکن. شەهیدان (لیوا حسێن مەنسور، لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی، لیوا کەمال حاجی، لیوا سەلاح دیلمانی) و دەیان ئەفسەر و پێشمەرگەی تر لەوپەڕی سنووری کوردستانەوە تا ئەمپەڕی حەمرین لە کەرکوک خوێنیان بەخشی، ئێستا کوڕان و کچانی یەکێتی بە هەمان ئیرادە و هێز لە کەرکوک دەبن بۆ پشتیوانی (هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) .
دە سەربەرزبە ئەی هەڤاڵی یەکێتی
هەمیشە لە ئامادەباشی ئەم نەبەردییەی ناسنامە و خزمەتی کەرکوک بە.