ئاكار نەجم
روسیا ئه‌و وڵاته به‌رینه‌ی دنیایه كه له سه‌رده‌می قه‌یسه‌ره‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان، هه‌ر بۆیه له زۆر سه‌رده‌مدا خه‌ڵكانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر روویان تێكردووه. له‌م وڵاته به‌رینه‌دا له پاڵ سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا گه‌لێك هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری مه‌زنی هه‌یه، له بواری ئه‌ده‌بیاتدا خاوه‌نی تۆڵستۆی و چیخۆف و... له بواری هونه‌ری شێوه‌كاریدا خاوه‌نی سه‌دان هونه‌رمه‌ندی وه‌كو كاندنسكییه. له موزیكیشدا خاوه‌نی گه‌لێك هونه‌رمه‌ندی مه‌زنه یه‌كێك له‌وانه موزیكژه‌نی سه‌رده‌می نوێ دانیل تریفۆنۆڤه.
دانێڵ ئۆلێگۆڤیچ تریفۆنۆڤ پیانۆژه‌ن و ئاوازدانه‌رێكی گه‌نجی روسییه و خاوه‌نی خه‌ڵاتی پێشبڕكێكانی مۆسیقای روسی و نێوده‌وڵه‌تییه. یه‌كێكه له‌و پیانۆژه‌نه به توانایانه‌ی روسیا و ناو و ناوبانگی له جیهانی موزیكدا زۆره و ناسراوه، ئه‌م پیانۆژه‌نه هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ری موزیك بووه و له عاشقانی پیانۆیه و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می هونه‌ریی ناوازه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی روسیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ناسراوه، كۆنسێرته‌كانی هه‌میشه پڕن له گوێگر و و عاشقانی ئه‌و به‌هره‌مه‌نده گه‌نجه. دانێڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌نجه به‌ڵام به هۆی ئه‌و به‌هره‌یه‌ی هه‌یه‌تی توانیوێتی له نێوه‌ندی موزیكی جیهانیدا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه و پێگه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه. ئه‌م پیانۆژه‌نه ساڵی 2010 نوێنه‌ری روسیابووه له پێشبڕكێی یۆرۆڤیژنی گه‌نجانی موزیكژه‌ن، كه تیایدا پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
تریفۆنۆڤ ساڵی 1991 له شاری نیژنی نۆڤگۆرۆد له‌دایكبووه و یه‌كێكه له پیانۆژه‌نه زیره‌كه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و له ساڵانی 2010 و 2011 خه‌ڵاتی سێ به‌ناوبانگترین پێشبڕكێی مۆسیقای نێوده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخی وه‌رگرتووه. تریفۆنۆڤ له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین شانۆكانی جیهان نمایش ده‌كات. كۆنسێرته‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆركێسترای سه‌مفۆنی له‌نده‌ن و ئۆركێسترای شانۆی مارینسكی و ئۆركێسترای فیلارمۆنیكی ئیسرائیل و ئۆركێسترای فیلارمۆنیكی وارشۆ سازكردووه.
تریفۆنۆڤ له ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه ده‌ستی به ژه‌نینی پیانۆ كردووه. له ساڵانی 2000-2009له قوتابخانه‌ی مۆسیقای تایبه‌تی مۆسكۆ خوێندوویه‌تی. له ساڵی2006 تا 2009 له پۆلی ڤلادیمێر دۆڤگان وانه‌ی ئاوازدانانی خوێندووه و له ساڵی 2009 چووه‌ته په‌یمانگای مۆسیقای كلیڤلاند. له ساڵی 2008 له ته‌مه‌نی 17ساڵیدا بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی چواره‌مین پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی سكریبین له مۆسكۆ و سێیه‌مین پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی پیانۆی كۆماری سان مارینۆ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م و خه‌ڵاتی تایبه‌تی كۆماری سان مارینۆ وه‌رگرتووه. له ساڵی 2010 نوێنه‌رایه‌تی روسیای كردووه له پێشبڕكێی گه‌نجانی مۆسیقاری یۆرۆڤیژن له ڤییه‌نا به‌ڕێوه‌چوو. له تشرینی دووه‌می 2015 تریفۆنۆڤ له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیلارمۆنیكی نۆرك وه‌رگیراوه. له ساڵی 2016 دانێڵ دوو خه‌ڵاتی به‌ناوبانگی به‌ریتانی له بواری مۆسیقای كلاسیكی وه‌رگرت و له ساڵی 2017 دانێڵ تریفۆنۆڤ یه‌كێك له خه‌ڵاته هه‌ره گرنگه‌كانی بواری نمایشی مۆسیقای پێبه‌خشرا، كه خه‌ڵاتی مۆسیقای هێربێرت ڤۆن كاراجان بوو. له مانگی نیسانی 2019 خه‌ڵاتی براڤۆی به‌ده‌ستهێناوه له تشرینی دووه‌می 2020 پاڵێوراو بوو بۆ خه‌ڵاتی گرامی.