فه‌رمان محه‌مه‌د*
كاتێك جیهان تووشی ململانێیه‌كی جیۆپۆله‌تیكیی توند ده‌بێت، هه‌ر رووداوێك به ته‌نیا له رێگه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیه‌وه شیده‌كرێته‌وه، ئه‌مریكا بەرامبەر روسیا و چین، خۆرئاوا بەرامبەر به بلۆكه‌كه‌ی دیكه، دیموكراسیی بەرامبەر به خۆسه‌پێن و ..هتد. به‌م پێیه ململانێ هه‌میشه براوه و دۆڕاو ده‌بینێت. كۆنگره‌ی برێكس له باشووری ئه‌فریقاش له‌وه بێبه‌ری نییه، به تایبه‌تی به‌و پێیه‌ی كه وا دیاره كێبڕكێكه له پێكهاته‌كه‌یدا چه‌سپاوه. ئێستا پسپۆڕان هه‌م باس له سه‌ركه‌وتنی غه‌یره خۆرئاوا ده‌كه‌ن كه خه‌ریكه فراوانتر ده‌بێت، هه‌م باس له سه‌ركه‌وتنی خۆرئاوا ده‌كه‌ن، چونكه (برێكس پڵه‌س) وه‌ك گروپێكی بێشێوه و نادامه‌زراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
وڵاتانی برێكس ئامانجیان ئه‌وه‌یه دۆلار كه هێمای هه‌ژموونی خۆرئاوایه له ته‌ختی پاشایه‌تی لاببه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌جێندای ئه‌م گروپه چه‌ندین بابه‌تی سروشتی، دارایی، زانستی، ته‌كنیكی، كه‌لتوری و سیاسی ده‌گرێته‌وه. به دڵنیاییه‌وه فراوانبوونی برێكس هه‌وڵه بۆ سیستمێكی جێگره‌وه‌ی جیهانی، به‌ڵام هه‌موو وڵاتێك حه‌ز به یاریكردن به یاساكانی ئه‌مریكا ناكات.
سیستمێكی فره‌جه‌مسه‌ری
ناوی رێكخراوی برێكس به زمانی ئینگلیزی (BRICS) له‌سه‌ر بنه‌مای پیتی یه‌كه‌می ناوی وڵاتانی به‌شداربوو لێكدراوه، كه بریتین له: به‌ڕازیل، روسیا، هیندستان، چین و باشووری ئه‌فریقا، زاره‌وه‌كه كورتكراوه‌ی گروپی ئابوورییه پێشه‌نگه‌كانی بازاڕه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانی جیهانه.
فروانكردنی برێكس بۆ 11 ئه‌ندام له ساڵی 2024دا، ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی گۆڕانكارییه‌كان به‌ره‌و دروستكردنی سیستمێكی فره‌جه‌مسه‌ری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی باڵاده‌ستیی خۆرئاوا و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه سیستمی جیهانیی له گۆڕاندایه، وڵاتانی برێكس خه‌ریكی زیادكردنی كاریگه‌ریی خۆیانن له‌ناو ئه‌و سیستمه‌دا. له مانگی تەمموزی ئه‌مساڵدا، گروپه‌كه پازده‌هه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له باشووری ئه‌فریقا به‌ست، له‌وێ بڕیاریاندا شه‌ش ئه‌ندامی نوێ زیاد بكه‌ن كه بریتیین له: ئه‌رجه‌نتین، میسر، ئه‌سیوپیا، ئێران، سعودیه و ئیمارات. پێده‌چێت له داهاتوودا وڵاتانی دیكه‌ش به‌شداریی بكه‌ن، وه‌ك ئیندۆنیسیا و نه‌یجیریا.
به‌و شه‌ش ئه‌ندامه نوێیه، ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاتانی ئه‌ندامی برێكس ده‌گاته 3.7 ملیار، كه نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی جیهانه و %36ی به‌رهه‌می ئابووریی جیهان پێكده‌هێنێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌و گروپه نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكی گه‌وره‌ی یه‌ده‌كی وزه ده‌كه‌ن، كه %42ی نه‌وتی جیهان له‌خۆده‌گرێت.
ركابه‌ریی بلۆكی G7
هه‌رچه‌نده برێكس پڵه‌س ورده‌كارییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر مۆدێلێكی دیاریكراوی حوكمڕانیی جیهانیی نه‌خستۆته‌ڕوو، به‌ڵام پێكهێنانی ئه‌و گروپه له مانۆڕێكی سیاسیی بۆ پێشخستنی دیدگای چین و روسیا بۆ سیستمی نێوده‌وڵه‌تی زیاتره.
چین كه ركابه‌ری سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكایه، برێكس وه‌ك گۆڕه‌پانێك ده‌بینێت كه بتوانێت لێیه‌وه دیدگای خۆی بۆ سیستمی نێوده‌وڵه‌تی فراوانتر بكات، بۆ روسیاش برێكس سه‌كۆیه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆشه‌گیریی و سزاكان و دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی جێگره‌وه و تۆڕی بازرگانیی، بۆ باشووری ئه‌فریقا كه كێبڕكێ له‌سه‌ر هه‌ژموونی ناوچه‌یی له ئه‌فریقا ده‌كات، گروپه‌كه ئاسانكاریی زیاتری بۆ ده‌كات.
برێكس توانای پێكهێنانی بلۆكێكی ئابووریی به‌هێزی هه‌یه و ئه‌ندامه‌كانی بوونه‌ته بلۆكێكی جیۆپۆله‌تیكیی كاریگه‌ر و به پێشه‌نگی ركابه‌ری جیۆسیاسی بۆ بلۆكی G7 داده‌نرێت، به تایبه‌تیش كه ئێستا به‌رهه‌می ناوخۆی برێكس له به‌رهه‌می ناوخۆی ئه‌مریكا، یان یه‌كێتیی ئه‌وروپا زیاتره.
بنه‌ماكانی برێكس
وڵاتانی برێكس پڵه‌س داوای هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌كه‌ن دژی سیستمی جیهانیی ئێستا و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، كه له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانیان ناگونجێت، له به‌رامبه‌ردا په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی برێكس له‌سه‌ر بنه‌مای چارته‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بنیات ده‌نرێت، ئه‌وان بنه‌ما دانپێدانراوه‌كان و هه‌روه‌ها نۆرمه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. هاوكات هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام له كۆنگره‌ی 2011دا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه رێكه‌وتن، كه بریتیبوون له: هاوده‌نگی، كراوه‌یی، پراگماتیزم و بێلایه‌نی.
ئامانجی ئه‌م گروپه، چاكسازییه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراودا بۆ باشتر جێگیركردنی خواسته‌كانی وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتووی جیهان، هه‌روه‌ها هاوته‌ریبكردنی هه‌ڵوێسته‌كان سەبارەت بە پرسه جیهانییه‌كانی وه‌ك كشتوكاڵ، ژینگه، ته‌ندروستی و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی گشتگیر بۆ بنبڕكردنی هه‌ژاریی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بێكاری و پێشخستنی گشتگیری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌گه‌ڵ چه‌سپاندنی هه‌وڵه‌كان بۆ دڵنیابوون له كوالێتی به‌رزتری گه‌شه‌كردن له رێگه‌ی پێشخستنی ته‌كنۆلۆجیا و په‌ره‌پێدانی كارامه‌یی له بواری زانیاریی و په‌یوه‌ندیكردندا.
به‌رژه‌وه‌ندیی فره‌لایه‌نه
زۆربوونی ئه‌ندامانی گروپه‌كه ده‌توانێت شمشێری دووده‌م بێت، به بوونه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌ك ئیمارات و سعودیه، شانبه‌شانی وڵاتانی ركابه‌ری ئه‌مریكا.
ئه‌م گروپه بۆ ئێران كه‌شی دیپلۆماسیی زۆر زیاتری پێده‌به‌خشێت، چونكه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزای زۆری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. بۆ برێكسیش بوونه ئه‌ندامی ئێران زۆر گرنگه، به‌هۆی ئه‌و هه‌ژموونه‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له ئێران و سعودیه خاوه‌نی نه‌وتێكی زۆرن ئه‌وه‌ش له رووی ئابوورییه‌وه گرنگه بۆ برێكس.
ره‌نگه ساتێكی گرنگ له دروستكردنی سیستمێكی نوێی جیهانیدا روویدابێت. زۆریی داواكارییه‌كان بۆ په‌یوه‌ستبوون به برێكسه‌وه به روونی نیشانه‌ی بێزارییه‌كی قووڵتره. مه‌یلی خۆرئاوا بۆ جێگیركردنی سزا داراییه تاكلایه‌نه‌كان، خراپ به‌كارهێنانی میكانیزمه‌كانی پاره‌دانی نێوده‌وڵه‌تیی، پاشگه‌زبوونه‌وه له به‌ڵێنه‌كانی دارایی كه‌شوهه‌وا، رێزگرتنی كه‌م له ئاسایشی خۆراك و پێویستییه ته‌ندروستییه‌كانی باشووری جیهان له كاتی په‌تاكه‌دا، ئه‌مه ته‌نیا هه‌ندێك له‌و هۆکارانەن كه هاوكارن له په‌ره‌سه‌ندنی بێهیوایی له سیستمی نێوده‌وڵه‌تیی باو و سه‌رهه‌ڵدانی برێكسدا.
هه‌روه‌ها گله‌یی له خۆرئاوا له بەرامبەر به‌رپرسیاریی خۆی له قه‌یرانه‌كان و بێتوانایی به‌رامبه‌ر به جه‌نگ و كۆنترۆڵكردنی ده‌ره‌نجامه‌كانی، به تایبه‌تی كه جەنگ و رووداوه ناخۆشه‌كان رۆژ به رۆژ له زیادبووندان، ئه‌مه‌ش به روونی ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی، كه پێویسته به زووترین كات په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێكبخرێنه‌وه.
دراوی نیشتمانی
یه‌كێك له ئامانجه هه‌ره گرنگه‌كانی وڵاتانی برێكس لێدانی دۆلاره و لابردنێتی له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی، كه به هێمای هه‌ژموونی خۆرئاوا داده‌نرێت. ره‌نگه قسه‌كردن سەبارەت بە دراوێكی باوی برێكس ناكرداریی و پێشوه‌خته بێت، به‌ڵام بازرگانیكردن به دراوه نیشتمانییه‌كان، خه‌ریكه ده‌بێته واقیع. مامه‌ڵه‌ی نه‌وتی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هیندستان و ئیمارات، كه به (روپێ) دیاریكراوه، ته‌نیا هێرشكردنه سه‌ر رێكه‌وتنی پترۆدۆلار نییه كه له ساڵی 1973وه زاڵ بووه،
دۆلاری ئه‌مریكی به پاشای دراو ناوزه‌د كراوه و ساڵانێكه دراوی رەسمیی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تییه، له ساڵی 1944ەوه بۆته دراوی یه‌ده‌كی رەسمی له جیهاندا، بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن وەفدێکی 44 وڵاتی هاوپه‌یمانه‌وه به‌ناوی رێكه‌وتنی (بریتۆن ودز) دراوه. ئێستا وڵاتانی وه‌ك روسیا و چین بانگه‌وازی وه‌ستاندنی هه‌ژموونی دۆلار ده‌كه‌ن. ئه‌م پڕۆسه‌یه پێی ده‌وترێت داماڵینی دۆلار (dedollarization) و ئاماژه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باڵاده‌ستیی دۆلار له بازاڕی جیهاندا.
لایه‌نگرانی داماڵینی دۆلار ده‌ڵێن: ئه‌م پڕۆسه‌یه وابه‌سته‌یی وڵاتانی دیكه به دۆلاری ئه‌مریكی و ئابووریی ئه‌مریكاوه كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانكارییه ئابووریی و سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئابوورییه‌كانی خۆیان.
*ئیتالیا/ زانكۆی بۆڵۆنیا