سەرۆكی لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانیی كەركوك: دەمانەوێت كۆتایی بە زوڵم و ستەمكاریی لە دژی گەلەكەمان بهێنین

12:04 - 2023-11-11
عیراق
202 جار خوێندراوەتەوە

رێبوار تەها سەرۆكی لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت لەم هەڵبژاردنەدا و لەپێناوی پاراستنی ناسنامەی كوردی كەركوك و دەستدرێژییەكانی بەردەم ئایندەی نەتەوەكەماندا "دەمانەوێت كۆتایی بە زوڵم و ستەمكاریی لە دژی گەلەكەمان بهێنین، بۆ ئەم مەبەستەش لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك راگەیاندووە".


رێبوار تەها  وتیشی"لە دوای پڕۆسەی ئازادی عیراقەوە ئەمە دووەم جارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە كەركوك بکرێت، بۆیە ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێكی چارەنووسسازە بۆ مانەوەی نەتەوەكەمان، بۆ ئایندەی كچان و كوڕانی شارەكەمان بەتایبەت دوای ئەو دۆخە سیاسیی و ئیداریی و عەسكەرییە نەخوازراوەی بەسەر شارە خۆشەویستەكەماندا سەپێنراوە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان