بێلان سیروان: پارێزگاری کەرکوک دەسەڵاتەکانی قۆرغ کردووە

01:03 - 2023-11-11
عیراق
281 جار خوێندراوەتەوە

بێلان سیروان کوێخا نەجم، كاندیدی ژمارە ٨ی لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ماوەی شەش ساڵە کەرکوک بێ ئەنجومەنە، پارێزگاری بەوەکالەتی شارەکە دەسەڵاتی خۆی سەپاندووە و سەرجەم پڕۆژە و پشکەکانی شارەکەی بۆ دار و دەستەکەی خۆی قۆرغ کردووە.
بێلان سیروان کوێخا نەجم وتیشی، "دەمانەوێت بەپێی یاسا مافەکان بگەڕێنینەوە بۆ کەرکوکییەکان و لە نێو ئەنجومەنیشدا چاودێرێکی باشبین بەسەر بودجە و پڕۆژەکانی پارێزگاوە، بۆ ئەوەی مافی کوردەکانی کەرکوک لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان و پشکی دامەزراندن بگەڕێنینەوە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان