بەهۆی خۆڵبارینەوە ئیدارەی گەرمیان پشووی راگەیاند

12:04 - 2022-05-23
کوردستان
414 جار خوێندراوەتەوە

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی مەترسی چڕبوونەوەی زیاتری شەپۆلی خۆڵبارینەوە، بڕیاریانداوە لە سەعات ١١:٣٠ی ئەمڕۆوە کۆتایی بەدەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانبەران بهێنرێت.
راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، راگەیاندنی پشوو دەزگا خزمەتگوزارییەکان و تەندروستی لە خزمەتی هاوڵاتییانی سنوورەکەدا دەبن و ئەوان ناگرێتەوە.
دەشڵیت، داوا لە هاووڵاتیانی گەرمیان ئەکەین تا کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە، لە پێناوی پاراستنی تەندروستیاندا بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان